قوباد تاڵه‌بانى بۆ پۆلیسى سلێمانی: به‌رده‌وام بن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌دواى ده‌سگیرکردنى باندێکى وه‌رگرتنى باج و سه‌رانه له‌لایه‌ن پۆلیسى سلێمانیه‌وه په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند،"ئه‌م ھه‌وڵانه‌ى پۆلیس و ھه‌مو ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى تر مایه‌ى سه‌ربه‌رزیمانه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4ى ئه‌یلولى 2020 قوباد تاڵه‌بانى له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیویه‌تی،"ده‌ستى یه‌ک به یه‌کى برایانى ده‌زگا ئه‌منییه‌کان ده‌گوشم له‌پاى ئه‌رک و ماندوبونیان بۆ به‌رقه‌رارکردنى ئاسایش و ئارامى و ده‌ستگیرکردنى باند و که‌سانى ده‌رچو له یاسا."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که پۆلیسى سلێمانى نیوه‌ى شه‌وى رابردو، له‌کاتى پشودانى ھه‌مومان باندێکیان ده‌ستگیرکردوه که سه‌رانه‌یان له خه‌ڵک وه‌رده‌گرت و ترس و دڵه‌ڕاوکێیان دروستده‌کرد، ده‌شڵێت:" ئه‌م ھه‌وڵانه‌ى پۆلیس و ھه‌مو ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى تر مایه‌ى سه‌ربه‌رزیمانه، ده‌ستتان خۆش بێت و داواتان لێ ده‌که‌م به‌رده‌وام بن."

