ئه‌ردۆغان بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئاماده‌ین هاوکاریى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمارى تورکیا به سه‌رۆکى هه‌رێمى راگه‌یاندووه که "وڵاته‌که‌ى بۆ هه‌موو جۆره یارمه‌تیدان و هاوکارییه‌کى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یه و هه‌موو پێداویستییه‌کى ته‌ندروستى و پزیشکى پێشکه‌ش ده‌که‌ن".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4ى ئه‌یلولى 2020 به‌پێى راگه‌یێندراوى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان، نێچیرڤان بارزانى و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و تورکیا، به‌تایبه‌تى فراوانکردن و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاریکارى و هاوبه‌شیى ئابوورى کرده‌وه.
ده‌قى راگه‌یه‌یێندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان:
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4/9/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆمارى تورکیا کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌ختیان له خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و تورکیا، به‌تایبه‌تى فراوانکردن و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى ئالوگۆڕى بازرگانى و هاریکارى و هاوبه‌شیى ئابوورى کرده‌وه، هه‌روه‌ها تیشکیان خسته سه‌ر ده‌رفه‌تى کار و وه‌به‌رهێنانى تورکى له که‌رته جیاوازه‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا.
هه‌ردوولا پوخته‌یه‌کیان له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و لێکه‌وته‌کانى خسته ڕوو، له‌مباره‌یه‌شه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆکى تورکیا دووپاتى کرده‌وه که وڵاته‌که‌ى بۆ هه‌موو جۆره یارمه‌تیدان و هاوکارییه‌کى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌یه و هه‌موو پێداویستییه‌کى ته‌ندروستى و پزیشکى پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
له ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له گفتوگۆى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فیدرالى عێراق و دوایین هه‌نگاوه‌کان بۆ چاره‌سه‌کردنى کێشه‌کان و ئاڵۆزییه‌کانى سنوور کرا، هه‌روه‌ها دۆخى گشتیى عێراق و هه‌وڵه‌کانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌کانى داعش خرانه به‌ر باس.
دوایین پێشهاته‌کانى دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى، هه‌وڵه‌کان بۆ سه‌قامگیریى ناوچه‌که و چه‌ند پرسێکى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.

