دوو منداڵى ونبووى ئێزدى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له تورکیا ده‌گه‌ڕێنه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دوو منداڵى ئێزدى که خوشک و بران و داعش ڕفاندبوونى، له‌گه‌ڵ وه‌فدى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له سه‌ره‌دانه‌که‌یاندا بۆ ئه‌نقه‌ره، گه‌ڕێنرانه‌وه هه‌رێمى کوردستان و له فڕۆکه‌ى هه‌ولێر ڕاده‌ستى که‌سوکاریان کراوه‌نه‌وه.
دواى چه‌ندین ساڵى دابڕان له خێزان و که‌سوکاریان، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4/9/2020 نووسینگه‌ى ڕزگارکردنى ڕفێنراوانى ئێزدیى سه‌ر به نووسینگه‌ى نێچیرڤان بارزانى، ماوه‌ى زیاتر له سێ ساڵه کار له‌سه‌ر که‌یسى ئه‌م دوو منداڵه ئێزدییه ده‌کات و دواى هه‌وڵێکى زۆر و به هاوکاریى خێرخوازان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانى حکومه‌تى تورکیا، توانرا بدۆزرێنه‌وه و دواى ته‌واوکردنى ڕێکاره یاساییه‌کان، بگه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمى کوردستان.
سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان سوپاسى هه‌وڵ و ماندووبوونى هه‌موو ئه‌وانه ده‌کات که له‌م که‌یسه‌دا هاوکار بوون، له ڕاییکردنى مامه‌ڵه فه‌رمییه‌کان و زوو به‌ڕێکردنى ڕێکاره‌کان به شێوه‌یه‌ک که ئه‌مڕۆ توانرا بگه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمى کوردستان.

