سەدان کەس بەگازی کلۆر لە پارێزگای ئیلامی رۆژھەڵاتی کوردستان ژەھراویی بوون

وێنەی بریندارێکی روداوەکە
5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
سەدان کەس بەگازی کۆلر ژەھراویی بوون لە شاری چارداوڵی سەر بە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەھۆی تەقینەوەیەکی گەورەی گازی کلۆر کە ئێوارەی ھەینی روویدا.
جێگری پارێزگاری ئیلام بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، بەهۆی بووتڵێکی گازی 800 کیلۆییەوە بووە.
محەممەد کەریمیان، سەرۆکی زانکۆی پزیشکی ئیلام دەڵێت، 217 کەس برینداربوون و برینی 106 کەسیان برینەکانیان قورسە.
قاسم سلێمانی دەشتەکی، پارێزگای ئیلام فەرمانی فریاکەوتنی بەپەلەی دەرکردووە و دەیان تیمی فریاکەوتن لە کرماشان و شاری ئیلامەوە چوونەتە شوێنی رووداوەکە. قایمقامی چارداوڵ ئاماژە بەوە دەکات، ئەو بووتڵەی تەقیوەتەوە گازی کلۆر بووە و بەهۆیەوە خەڵک ژەهراوی بوون.

بابهتی پهیوهندیدار
