کازمى: له‌ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌دا کێشه‌ى شایسته داراییه‌کانى جوتیاران چاره‌سه‌ر ده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، هه‌ریه‌ک له‌وه‌زاره‌ته‌کانى دارایى و بازرگانى و کشتوکاڵى راسپارد، کۆبونه‌وه ئه‌نجامبده‌ن و کێشه‌ى شایسته داراییه‌کانى جوتیاران له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کدا چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
به‌پێى میدیاکانى عێراق، مسته‌فا کازمى هه‌ریه‌ک له‌وه‌زاره‌ته‌کانى دارایی، بازرگانى و کشتوکاڵى راسپاردوه، له‌ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌دا چاره‌سه‌رى کێشه‌ى شایسته داراییه‌کانى جوتیاران بکه‌ن و دوا واده‌ش بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و کێشه‌یه نۆى ئه‌یلولى ٢٠٢٠ ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م جوتیاران پاره‌ى به‌رهه‌مه‌کانى ئه‌مساڵیان وه‌ربگرن.
به‌شێک له‌جوتیارانى پارێزگاکانى ناوه‌ڕاست و خواروى عێراق، له مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵه‌وه، به‌رهه‌مى گه‌نم وجۆیان راده‌ستى سایلۆکان کردوه و تا ئێستا پاره‌کانیان وه‌رنه‌گرتوه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
