ته‌ندروستى عێراق: تووشبوانى کۆرۆنا زیادى کردووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق پێشبینى ده‌کات له رۆژانى داهاتوودا ژماره‌ى توشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا روو له هه‌ڵکشان ده‌کات.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا ئه‌وه‌ى وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕاى هۆشدارییه‌کانى وه‌زاره‌ت بۆ جێبه‌جێکردنى رێوشوێنه‌کانى خۆپارێزى له کۆرۆنا وه‌ک به‌ستنى ده‌مامک و دورکه‌وتنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و به‌هه‌ندوه‌رگرتنى ڤایرۆسه‌که، به‌ڵام رۆژى هه‌ینى زۆرترین ژماره‌ى توشبووان تۆمارکراوه.
هه‌روه‌ها روونیشکراوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌کى زۆر گردبونه‌وه له شوێنه گشتییه‌کان و شه‌قام و بازاڕ و خواردنگه‌کاندا هه‌یه به‌بێ په‌یڕه‌وکردنى رێوشوێنى خۆپاراستن، ئه‌وه‌ش هۆکارى زیادبونى ژماره‌ى توشبوانه و ئه‌و زیادبونه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت له رۆژانى داهاتودا.
هاوکات، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق جارێکى دیکه دووپاتیده‌کاته‌وه، که پێویسته هاووڵاتیان جدى بن و پابه‌ندبن به رێنماییه‌کان به‌تایبه‌تى "به‌ستنى ده‌مامک و دورکه‌وتنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و پاکڕاگرتنى ده‌سته‌کان".
دوێنێ هه‌ینى 4ى ئه‌یلولى 2020 تۆمارکردنى زیاتر له پێنج هه‌زار توشبوى کۆرۆنا و 84 گیانله‌ده‌ستدانى به ڤایرۆسه‌که راگه‌یاند و کۆى گشتى توشبوانیش له عێراقدا گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 252 هه‌زار که‌س.

