په‌رله‌مانتارێکى کورد له به‌غدا: به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان فره بازنه‌ییه

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
په‌رله‌مانتارێکى کورد له به‌غدا ده‌ڵێت:" ئه‌مڕۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ته‌واوکردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ین و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان فره بازنه‌ییه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ى ئه‌یلولى 2020 به‌مه‌به‌ستی ته‌واوکردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان و دیاریکردنى بازنه‌کانى هه‌ڵبژاردن، خوێنجنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاساى هه‌موارى دادگاى فیدڕاڵى و پڕۆژه‌یاساى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌کان، په‌رله‌مانى عێراق کۆده‌بێته‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه کۆبونه‌وه‌کانى خولى پایزه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستپێده‌کاته‌وه و به‌پێی کارنامه‌ی دانیشتنه‌که‌ش چه‌ند خوێندنه‌وه بۆ چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌ک ده‌کرێت.
به‌پێى کارنامه‌ى کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان، له بڕگه‌ى یه‌که‌مدا خوێندنه‌وه بۆ راپۆرتى لیژنه‌ى یاسایى له‌باره‌ى بازنه‌کانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ده‌کرێت، بڕگه‌ى دوه‌میش تایبه‌تکراوه به خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ پڕۆژه‌یاساى هه‌موارى دادگاى فیدڕاڵی.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌مڕۆ گفتوگۆ له‌باره‌ى راپۆرتى لیژنه‌ى یاسایى بازنه‌کانى هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت، ئێمه‌ش به‌شدار ده‌بین".
ناوبراو وتیشى:" به‌رژه‌وه‌ندى گشتى له‌عێراقدا فره بازنه‌ییه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان، ره‌نگه بۆ هێزه سیاسییه بچوکه‌کان زه‌ره‌رى زۆر تێدا بێت، به‌ڵام ئێمه سه‌یرى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌وره‌تر ده‌که‌ین که گه‌لى عێراقه".
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که له‌ئێستادا 40 فراکسیۆن له په‌رله‌مانى عێراقدا هه‌یه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن به فره بازنه‌یى بۆ ئاستى قه‌زاکان وا ده‌کات فراکسیۆنه‌کان که‌مببنه‌وه بۆ 10 فراکسیۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى به سه‌ربه‌خۆ ده‌چنه په‌رله‌مانه‌وه، وتیشى:" ئه‌وکاته گفتوگۆکردن له‌باره‌ى پێکهێنانى حکومه‌ت ئاسانتر ده‌بێت و فراکسیۆنى گه‌وره پێکده‌هێندرێت".

