پڕۆژه‌ى به‌هه‌رێم کردنى سلێمانى راده‌گه‌یه‌ندرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌یارى ملازم عومه‌ر پرۆژه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رى بنه‌ره‌تى کێشه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و گۆڕینى سیسته‌مى حوکمڕانى ڕابگه‌یه‌نێت.
بڕیاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه 6ى ئه‌یلولى 2020 کاتژمێر 10:30 خوله‌کى سه‌رله‌به‌یانى له‌ناو باخچه‌ى سه‌راى سلێمانى، به‌یار عومه‌ر عه‌بدوڵا(به‌یار ملازم عومه‌ر) کۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى رێکبخات به‌مه‌به‌ستى راگه‌یاندنى پڕۆژه‌یه‌کى سیاسى بۆ گۆڕینى سیستمى حکومرانى له‌هه‌رێمى کوردستان.
ده‌سته‌یه‌ک له رۆشنبیران یاساناس و مافپه‌روه‌ر ، که‌سایه‌تى سیاسى ... ماوه‌ى ساڵێکه و له هه‌وڵى ڕێگه‌چاره‌ى کێشه‌کانى هه‌رێمى کوردستاندان و دواجار به پرۆژه‌یه‌ک فکرى گۆڕانکارى ده‌خه‌نه‌ڕوو
به پێى ماده‌ى 119 ى ده‌ستورى عێراق و به یاساى ژماره 13 ى ساڵى 2008 که تایبه‌ته به رێکاره‌کانى دروستکردنى هه‌رێم له عێراقدا کار ده‌که‌ن.
پڕۆژه‌ى به‌هه‌رێم کردن پڕۆژه‌یه‌کى گشتگیره بۆ هه‌موو کوردستان، به‌تایبه‌ت سلێمانى و گه‌رمیان و راپه‌رین تا خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى هه‌بێت.
پڕۆژه‌که‌ى به‌یار ملازم عومه‌ر هاوشێوه‌ى کانتۆنه‌کانى رۆژئاڤایه که خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى له داهات و خه‌رجییه‌کاندا هه‌بێت.

