حکومه‌تى هه‌رێم 500 ملیۆن دینار بۆ هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به فه‌رمانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕى پێنج سه‌د ملیۆن دینار بۆ ته‌ندروستى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان ده‌کرێت.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێکیدا که کۆپیه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه، تێیدا هاتووه که ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ى ئه‌یلولى 2020 به فه‌رمانى (مه‌سرور بارزانی) سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى کۆرۆنا، بڕى پێنج سه‌د ملیۆن دینار بۆ ته‌ندروستى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانکرا.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که" ئه‌و بودجه‌یه بۆ ئامێر و پێداویستى پزیشکى پێویست، که به‌شێکه له بودجه‌ى فریاگوزارى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆرۆنا که بۆ ده‌ڤه‌ر و پارێزگاکانى هه‌رێم ته‌رخانکراوه. "

