مالیکى پشتیوانى کازمى ده‌کات بۆ کۆکردنه‌وه‌ى چه‌ک له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاند، پشتیوانى له هه‌ر هه‌نگاوێکى حکومه‌تى عێراق ده‌کات به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى یاسا و کۆکردنه‌وه‌ى چه‌که نایاساییه‌کان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ى ئه‌یلولى 2020 نورى مالیکى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانێتى ده‌وڵه‌تى یاسا له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی:" پشتگیرى و پشتیوانى هه‌ر هه‌نگاوێکى حکومه‌ت ده‌که‌ین، بۆ کۆکردنه‌وه‌ى چه‌که نایاساییه‌کان و ده‌ستگیرکردنى له‌یاسا ده‌رچوه‌کان و ئه‌و که‌سانه‌شى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رییه‌وه داواکراون".
ئه‌مڕۆ ئۆپراسیۆنێکى ئه‌منى به‌مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى چه‌ک له پارێزگاکانى به‌غدا و به‌سڕه ده‌ستپێکردووه‌و بڕیاره ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و چه‌کانه‌دا بگرن که به نایاسایى لاى هاوڵاتیان هه‌یه.
پێشتر لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌کداره‌کانى عێراق رایگه‌یاندبو، ئه‌مڕۆ ئۆپراسیۆنێکى ئه‌منیان له پارێزگاکانى به‌غدا و به‌سڕه ده‌ستپێکردوه به‌مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى چه‌که نایاساییه‌کان.

