وته‌بێژى گۆڕان: راسته دۆخى خه‌ڵک خراپتر بووه، به‌ڵام له حکومه‌ت ناکشێینه‌وه
هه‌نگاوه‌کانى چاکسازى به دڵى گۆڕان نییه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند:" سه‌ربارى خراپبوونى دۆخى خه‌ڵک، به‌ڵام باشتر وایه له حکومه‌تدا بمێنینه‌وه"، ده‌شڵێت:" هه‌نگاوه‌کانى چاکسازى به دڵى گۆڕان نییه".
ئه‌مشه‌و شه‌ممه 5ى ئه‌یلول عه‌دنان عوسمان، وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دواى کۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتمانى حزبه‌که‌ى کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانى سازکرد و رایگه‌یاند :"به‌شداریکردنى گۆڕان له حکومه‌تدا له‌سه‌ر بنه‌ماى پلانى گۆڕان و چاکسازیکردن بووه، هه‌نگاو نراوه بۆ چاکسازى به‌ڵام هه‌نگاوه‌کان به دڵى گۆڕان نییه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد:" خه‌ڵک به گشتى نیگه‌رانه له‌و دۆخه‌ى که هه‌یه و دۆخیشیان خراپتر بووه، به‌ڵام گۆڕان به نیازنییه له حکومه‌ت بکشێته‌وه و هه‌نگاوى مانه‌وه‌مان له حکومه‌ت له چاکسازى نزیکترمان ده‌کاته‌وه نه‌ک هه‌نگاوى کشانه‌وه".

