یوسف محه‌مه‌د: که‌مینه‌یه‌کى بڕیاربه‌ده‌ستى نێو گۆڕان ده‌یانه‌وێت بڕیاره‌کانى خۆیان بسه‌پێنن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق دانده‌نێت به‌وه‌ى کێشه ناوخۆییه‌کانى گۆڕان قوڵترن و ده‌شڵێت:" که‌مینه‌یه‌کى بڕیاربه‌ده‌ستى ناو گۆڕان ده‌یانه‌وێت پاشکۆى ده‌سه‌ڵات بن".
دواى کێشه‌کانى ئه‌مڕۆى نێو کۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان، یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق بابه‌تێکى به ناونیشانى "کێشه‌کان قوڵترن" بڵاوکرده‌وه.
یوسف محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له جڤاتى نیشتیمانیى گۆڕان ڕویدا، جارێکى تر دوپاتى بونى دو دونیابینیى جیاواز ئه‌کاته‌وه له‌ناو کۆى ده‌سته‌بژێرى سیاسى و حیزبیى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌کى گشتی. گروپێک پێیان وایه که بون و مانه‌وه‌یان په‌یوه‌سته به مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵات و گه‌ر له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بن هیچ نین و هیچیان پێناکرێت. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌مانه هه‌مو شتێک ئه‌که‌ن بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات".
هه‌روه‌ها نووسیوێتی: "به‌داخه‌وه ده‌سته‌بژێرێکى که‌مینه له بڕیاربه‌ده‌ستانى ناو گۆڕان و به‌شێک له نوێنه‌ره‌کانى له‌ناو ده‌سه‌ڵات، خه‌ریکى به‌ته‌قلیدى کردنى ڕوئیا و بیرکردنه‌وه و هه‌ڵوێستى گۆڕانن له‌ڕێى زاڵکردنى تێڕوانینى یه‌که‌م له‌ناو بڕیاردانى سیاسیى گۆڕان. بێ‌ئاگا له‌وه‌ى ئه‌مانه هه‌رچییه‌ک بکه‌ن، ناتوانن ببنه خاوه‌نى ده‌سه‌ڵاتى ڕاسته‌قینه له هه‌رێم که دابه‌ش کراوه بۆ دو زۆنى ده‌سه‌ڵاتى تاک حیزبی. ئه‌مانه به‌م هه‌وڵانه‌یان هیچ ناچننه‌وه جگه له پاشکۆیه‌تیى ده‌سه‌ڵات. ئه‌مانه بڕوایان به پرنسیپه سه‌ره‌کییه‌کانى گۆڕان نییه که سه‌ره‌کیترینییان چه‌سپاندنى سیستمى په‌رله‌مانى و به‌هێزکردنى دامه‌زراوه‌کانى چاودێرییه".
ده‌رباره‌ى کێشه‌که‌ى نێو کۆبوونه‌وه‌که‌ى جڤاتى نیشتمانى گۆڕانیش ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ هاوڕێمان دکتۆر غالب نوێنه‌رایه‌تیى ئێمه و ده‌نگده‌رى گۆڕان و جه‌ماوه‌رى ناڕازى کرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سته‌بژێره بچوکه‌ى بۆ یه‌ک جاریش خۆیان له مه‌نگه‌نه‌ى ده‌نگى هاوڵاتییان نه‌داوه و بایه‌خى متمانه‌ى ده‌نگده‌ران نازانن و، ئه‌شیانه‌وێ بڕیاره چه‌وته‌کانى خۆیان به‌سه‌ر نوێنه‌رانى هه‌ڵبژێردراوى خه‌ڵکدا بسه‌پێنن".
یوسف محه‌مه‌د داوا له "دڵسۆزانى گۆڕان" ده‌کات که "بیر له داهاتوى ئه‌م بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه بکه‌نه‌وه که تادێ له‌ڕێچکه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى خۆى لاده‌درێ و، پێویسته ئه‌وانه‌شى ئه‌یانه‌وێ دۆخى ئێستاى گۆڕان چ له ده‌سه‌ڵات و چ له‌ناوخۆى خۆى هه‌روا به‌رده‌وام بێ هه‌ر له ئێستاوه ئه‌و ئاڵنگارییه قه‌بوڵ بکه‌ن که خۆیان کاندید بکه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتو تا حه‌جمى راسته‌قینه‌ى متمانه‌یان لاى جه‌ماوه‌رى گۆڕانخواز بۆ ده‌رکه‌وێ".

