تورکیا هاوڵاتیانى مه‌ده‌نی ڕۆژئاڤا به چه‌کى قورس بۆردومان ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سوپای توركیا و میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی باره‌گاكانی شه‌ڕڤانان له ناوچه‌کانى گرێ سپی به چه‌كی قورس بۆردومان ده‌کات.
ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه، 6ئه‌یلولى 2020 رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سه‌ربه حكومه‌تی سوریا بڵاویكرده‌وه كه تۆپخانه‌كانی توركیا و میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی گونده‌كانی قه‌زعه‌لی و قه‌رنه‌فل و بیئرعه‌ره‌بیان له رۆژئاوای شاری گرێ سپی به سه‌ختی بۆردومانكردووه و زیانی مادیی زۆری به‌دواوه بووه.
راشیگه‌یاندووه كه بۆردومانه‌كان باره‌گاكانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیشی كردووه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ها بۆردومانه‌كه شوێنی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیشی گرتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئاواره بوون و ماڵ‌وحاڵیان جێهێشتووه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
