پرۆژه‌ بودجه‌ى عێراق 80 تریلیۆن دینار کورتهێنانى هه‌یه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزارەتی پلاندانانی عیراق پرۆژە بودجەی ساڵی 2020ی بۆ ئەنجومەنی وەزیران نارد، بە مەبەستی ناردنی بۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەری به‌ڵام 80 تریلیۆن دینار كورتهێنانی هەیە.

ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه‌، 6ئه‌یلولى 2020  بریكاری وەزیری پلاندانانی عێراق  رایگه‌یاند پرۆژە بودجەی گشتیی ئەمساڵ 2020، كە وەزارەتی دارایی ناردی بۆ ئەنجومەنی وەزیران، 80 تریلیۆن دینار كورتهێنانی هەیە.

ماهر حەماد، بریكاری وەزیری پلاندانانی عێراق بە میدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاندووە، "پرۆژە بودجەی گشتیی ئەمساڵ 2020، كە وەزارەتی دارایی ناردی بۆ ئەنجومەنی وەزیران، هەمان ئەو پرۆژەیەی پێشووە بەڵام 80 تریلیۆن دینار كورتهێنانی هەیە".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، "ناردنی پرۆژەبودجەی 2020 گرنگە هەروەها سەرەموچە و پلەبەرزكردنەوەی تەواوی فەرمانبەران لەخۆ دەگرێت، بەڵام ئەو ژمارەیەی بۆ دامەزراندن بڕیاری لەبارەوە درابوو دەگوازرێتەوە بۆ بودجەی ساڵی 2021".

ئەوەش ئاشكراكراوە، بە پشت بەستن بەو پرۆژە بودجەیەی ئێستا ئامادەكراوە، پرۆژە بودجەی ساڵی 2021 ئامادە دەكرێت.

بەرپرسانی حكومەتی عێراق، دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2020یان بۆ سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت گەڕاندەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار