پارێزگای سلێمانی بڕیاری لەسەر دەوامی فەرمانبەران دا

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
پارێزگای سلێمانی رایگەیاند دەسەڵات دەداتە بەڕێوەبەری فەرمانگەکان بۆ دەوامی فەرمانبەران سیستمی (تناوب) بەکاربێنن بەو مەرجەی کاریگەری نەبێت لەسەر راییکردنی کاری ھاوڵاتیان.
دەقی راگەیەنراوی پاریزگای سلێمانی
بۆ/ هەموو یەکە کارگێڕیی و بەڕێوەبەرایەتیە گشتیی و
فەرمانگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی
بابەت/ کاتی دەوامکردن
ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٥٢) لە (٥/ ٥/ ٢٠٢٠)دا:
١-دەوامی فەرمیی لە فەرمانگەکانی دەوڵەتدا هەفتانە لە ڕۆژی یەکشەممە تا ڕۆژی پێنجشەممە دەبێت.
٢-دەسەڵاتی تەواو دراوە بە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان، بەڕێوەبەرە گشتییەکان، بەڕێوەبەری هەر دامودەزگایەکی دەوڵەت؛
أ-پاڵپشت بە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی خۆیان پابەندی سەعاتی دەوامکردنی ڕۆژانە دەبن.
ب-ڕێژەی دەوامکردنی فەرمانبەران بەپێی پێویستیی فەرمانگەکان و بەپێی ژمارەی میلاکەکانیان بەشێوەی نۆرە (تناوب) دەبێت، بەمەرجێک نەبێتە هۆی وەستانی کاری فەرمانگەکان و دواکەوتنی مامەڵەی ڕۆژانەی هاووڵاتیان.
٣-دەوامکردن لە هەموو فەرمانگەکاندا بە ڕەچاوکردن و پابەندبوون بە ڕێکارە تەندروستیی و خۆپارێزییەکانی پەتای کۆرۆناوە دەبێت.
لەگەڵ رێزدا...
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
٦ / ٩ / ٢٠٢٠

