نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ كونسوڵ و نوێنەرانی یەكێتی ئەوروپا كۆبووەوە
نێچیرڤان بارزانی: په‌يوه‌ندييه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران و توركيا باشن و قه‌باره‌يه‌كى گه‌وره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و ئابووریمان هه‌يه.
4 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
ھاوڵاتی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌رانى وڵاتانى يه‌كێتیى ئه‌ورووپا پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆبووه‌وەو رایگەیاند په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران و توركيا باشن و قه‌باره‌يه‌كى گه‌وره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و ئابووریمان له‌گه‌ڵياندا هه‌يه.
بەپێی راگەینراوێکی سەرۆکایەتی ھەرێم، نێچيرڤان بارزانى باسێكى ده‌رباره‌ى دۆخى گشتيى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م هه‌رێمى كوردستان و عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش، تێپه‌ڕاندنى دۆخى سه‌ختى ئابوورى و دارايى و پرۆسه‌ى چاكسازى له هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش كرد.
ھەروەھا سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا دووپات كرده‌وه كه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مه‌ریکا پشتگيرييان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كردو‌وه و ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها يارمه‌تيى مرۆيييان پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كردو‌وه، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆناش، هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا دووپات كرده‌وه كه له پرۆسه‌ى چاكسازيدا هاوكارى ده‌كه‌ن و جه‌ختى له به‌رده‌واميى پرۆسه‌كه كرده‌وه و هاوكارى و يارمه‌تيى وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپاى له‌مباره‌يه‌وه به پێويست و گرنگ زانى.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان له حكومه‌تى سه‌رۆك وه‌زيران مسته‌فا كازمى، جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك ماف و شايسته‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌ر بكرێن و سيسته‌مى فيدراڵى وه‌ك له ده‌ستووردا هاتووه جێبه‌جێ بكرێت، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هاوبه‌شى و به‌شداريى پێكهاته‌كانى عێراقيشى له پرۆسه‌ى سياسى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا، به فاكته‌رى سه‌قامگيريى وڵات له قه‌ڵه‌م دا.
جه‌ختى له‌وه كردوه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به فاكته‌رێكى سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌كه ده‌مێنێتـه‌وه و خوازيارى بره‌ودانه به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، ڕوونيشى كرده‌وه كه په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران و كۆمارى توركيا باشن و قه‌باره‌يه‌كى گه‌وره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چالاكيى ئابوورى له‌گه‌ڵياندا هه‌يه.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش كرد و جه‌ختى له پێويستيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به به‌رده‌واميى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و گرنگيى هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق به‌تايبه‌تى له سنوورى ناوچه‌كانى مادده‌ى (140) كرده‌وه.
كونسوڵ و نوێنه‌رانى وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا چه‌ندين پرسياريان ده‌رباره‌ى ته‌وه‌ركانى كۆبوونه‌وه‌كه، گفتوگۆى ستراتيژيى ئه‌مه‌ريكا ـ عێراق و سه‌ردان و ديداره‌كانى ئه‌م دواييه‌ى نێچيرڤان بارزانى له به‌غدا و ئه‌نقه‌ره و چه‌ند پرسێكى په‌يوه‌ست به دۆخى ناوچه‌كه‌وه ئاراسته كرد و خۆشحاڵييان به كاركردن و هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها دووپاتيان كرده‌وه كه وڵاته‌كانيان به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن.
له وه‌ڵامدا نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له سياسه‌ت و تێڕوانينى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى پاراستنى سه‌قامگيرى و گفتوگۆ و هاوبه‌شى و پێكه‌وه كاركردن بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌يرانه‌كان و يارمه‌تيدانى ئاواره و په‌نابه‌ران بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاسووده‌يان بۆ شوێنه‌كانيان كرده‌وه.