یەكێتی مامۆستایان خوێندنی ئەلیكترۆنی ڕەتدەكاتەوە

"فشار بۆ دابەشكردنی موچەی مامۆستایان دەكەین و بڕیاری خوێندنی ئەلیكترۆنی ڕەتدەكەینەوە"

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە لەسەر پرسی خوێندنی ئەمساڵ كۆبویەوەو جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانیش ڕایدەگەیەنێت فشار بۆ دابەشكردنی موچەی مامۆستایان دەكەن و بڕیاری خوێندنی ئەلیكترۆنی ڕەتدەكەنەوە.
عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە لە هەولێر مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی مامۆستایان كۆبوینەوەو لە كۆبونەوەكەدا پرسی ساڵی نوێی خوێندن و پرۆسەی پەروەردە تاوتوێ كراو یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەگەڵ پرۆسەی خوێندنی ئەلیكترۆنی نیە و ئەو بڕیارە ڕەتدەكەینەوە..
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە پێشتر پێشنیارمان بۆ ساڵی نوێی خوێندن هەبوەو ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەدەمان كردووە، جێبەجێ نەكرا، ئەمڕۆ جارێكی دیكە پێشنیارێكی نوێ بۆ وەزارەتی پەروەدە دەكەین و خوێندنی ئەليكترۆنی لە هەرێمی كوردستان ڕەتدەكەینەوە و لەگەڵی نین.
هەروەها ووتیشی: تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆمان پرسی موچەیە، لە ئێستادا بەهۆی لێبڕین و دابەشنەكردنی موچە لەكاتی خۆیدا مامۆستایان لە دۆخێكی خراپی ئابوریدا دەژین و داوا لەحكومەت دەكەین مووچە بەبێ لێبڕین دابەش بكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار