داواكاری گشتی هەرێم کوشتی خێزانە کوردەکەی بەغدا بە کارێکی "تیرۆیستی" ناودەبات

5 ساڵ لەمەوپێش
داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پینجشەممە داوای لە دەزگا ئەمنیەکانی عێراق کرد کە سەرجەم تۆمەتبارانی کوشتنی خێزانە کوردەکەی بەغدا کە پێرێ کوژران دەستگیربکات.
سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەکدا رواوەکەی بە تاوانێکی "تیرۆریستی" ناوبردوە.
سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت "ئەمە تاوانێکی قێزەون و ترسناک و کۆستێکی گەورەیە کە بەسەر خێزانێکی کوردی عێراقی هاتووە لە بەغدا، تاوانێکی نائەخلاقیی و تیرۆرستیی قیزەون و وەحشیگەرییە، دژی هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتییە".
داواکاری گشتیی ،داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی عێراق و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرجەم لایەنە بەرپرسەکان دەکات کە هەموو رێوشوێنێکی یاسایی بگرنەبەر بۆ دەستگیکردنی سەرجەم تۆمەتباران، بەخێرایی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکەن و بیاندەنە دادگا بۆ ئەوەی سزا بدرێن.
شەویسێ شەممە 15 ی ئهیلولی 2020 دارا رەئووف، عالیە نەجمی خێزانی و شیلانی کچیان لەنێو ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکی مهنسووری بەغدا کوژران، کە ئهو گهڕهكه بەوە ناسراوە ئەمنییەتێکی زۆری هەیە، رووداوەکە کاردانەوەیەکی زۆری لەسەر ئاستی هەرێم و عێراقیش هەبوو.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە تهرمی ئهو خێزانه گەڕێندرایەوە شاری سلێمانی و لە گۆڕستانی سەیوان بەخاك سپاردران.

