هاتوچۆ شۆفێران له دانانى کامێراکانى چاودێرى ئاگادارده‌کاته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان شۆفێران ئاگادارده‌کاته‌وه له ٢٢ى ئه‌م مانگه‌وه کامێراکانى چاودێرى تیژڕه‌وى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان داده‌نرێن.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه 20ى 2020له راگه‌یه‌نراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان ئاشکرایکردوه، "ئاگادارى شۆفێران و هاووڵاتیان ده‌که‌ینه‌وه که له ڕۆژى سێشه‌ممه ٢٢ى ٩ى ٢٠٢٠ه‌وه کامێراکانى چاودێرى تیژڕه‌وى له سه‌ر شه‌قامه‌کان داده‌نرێن به مه‌به‌ستى پابه‌ندکردنى شۆفێران به خێرایى دیارى کراوى شه‌قامه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ى تیژڕه‌وى و رووداوه‌کانى هاتوچۆ".
هاوکات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى گه‌رمیان، داوا له شۆفێران ده‌کات ئاگاداربن و پابه‌ندى خێرایى دیارى کراوى شه‌قامه‌کان بن.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار