نێچیرڤان بارزانی و  جەیمس جێفری کۆبوونەوە

وێنەی کۆبوونەوەیەکی پێشتری نێچیرڤان بارزانی و جێفری

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی روودا کۆبوونەوەکە سبەی سێشەممە 22-9-2020 بەڕێوەدەچێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیێندراوێکی لەبارەی سەردانەکەی جەیمس جێفری بڵاوکردەوە، لە بەشێکی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "ئێوارەی رۆژی یەکشەممە جەیمس جێفری گەیشتە هەولێر و لەوێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانی عێراق، لەوانەش سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە. باڵیۆز جێفری باس لە لە هاوئاهەنگییە بەردەوامەکان بۆ دڵنیابوونەوە لە تێکشکاندنی یەکجاریی داعش لە عێراق و سووریا و هەوڵە بەردەوامەکانی تایبەت بە سەقامگیری لە ناوچە ئازادکراوەکان لە دەستی داعش دەکات".

بەپێی راگەیێندراوەکە، جێفری لە تەواوی کۆبوونەوەکانییدا جەخت لە پاڵپشتییە بەردەوامەکان بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق، لەوانەش پێشمەرگە، لە شەڕی دژی داعش دەکاتەوە و "پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ عێراقێکی بەهێز، خاوەن سەروەری و خۆشگوزەرانی دووپاتدەکاتەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار