بەرپرسێکی تەندروستی دەڵیت ئەگەر لە پاییزدا شوێن بۆ نەخۆش نەما کەس گلەییان لێ نەکات

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا لە سلێمانی کە تایبه‌ت به‌توشبوانی كۆرۆنا رایده‌گه‌یەیاند، تا ناوەڕاستی پایز ھیچ جێگەیەک نامێنێت بۆ نەخۆش، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بڕوات.
شه‌ماڵ جه‌بار یاوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئاسای تایبه‌ت به توشبوانی كۆرۆنا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه "لە نەخۆشخانەکانی کۆڕۆنا خەریکە جێگە نامێنێت، خۆپاڕێزی تاک لەوپەڕی خراپیدایە، کە خۆت ناپارێزیت دواتر شوێنت نەبو لە نەخۆشخانە مایەی گلەییە؟".
وتیشی "بەم شێوەیە بڕوات ناوەڕاستی پایز ھیچ جێگەیەک نامێنێت بۆ نەخۆش".
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تا ئێستا 41 هه‌زار كه‌س و 732 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، 26 هه‌زار و 921 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و 13 هه‌زار و 275 كه‌س له ژێر چاودێریدان و هه‌زار و 1536 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه.

