به‌شێک له‌وه‌زیره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌سه‌ڵات ناده‌نه‌ بریکاره‌کانیان

4 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

بهشێک لهوهزیرهکانى حکومهتى ههرێمى کوردستان دواى دهستبهکاربوونى بریکارهکانیان دهسهڵاتی پێویستیان پێنادهن، وهزیرى ئاوهدانکردنهوهو نیشتهجێکردن دهڵێت «بهپێى یاسا وهزیرهکان دهسهڵاتهکان دیارى دهکهن».

یهکێک لهبریکارى وهزیرهکان کهنهیویست ناوى بهێندرێت بۆ ھاوڵاتی ئاماژهى بهوهکرد ماوهى سێ ههفته زیاتره دهوام دهکهن و وهزیر دهسهڵاتهکان دیارى ناکات، وتیشى «پێنهدانى دهسهڵات بهوهکیل وهزیرهکان پێویستى بهکۆبوونهوهى یهکێتى و پارتى و بزووتنهوهى گۆڕان ههیه تاچارهسهر بکرێت».

لهمبارهیهوه دانا عهبدولکهریم، وهزیرى ئاوهدانکردنهوهو نیشتهجێکردنى حکومهتى ههرێم لهلێدوانێکدا به‌‌ھاوڵاتی وت «بهپێى یاسا دهسهڵات وهزیرهکان دهیدهنه بریکارهکانیان، ئیتر کهم بێت یان زۆر لاى وهزیرهکانه«.

ئهوهشى روونکردهوه بۆ خۆى دواى دهستبهکاربوونى بریکارى وهزارهتى ئاوهدانکردنهوه دهسهڵاتى بۆ دیارى کردووه

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار