سەرچاوەیەک: بەغداد لەم هەفتەیەدا مووچەى مانگى پێنج دەنێرێت

10 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سەرچاوەیەکى باڵا لە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، حکومەتى فیدراڵ وەک نیازپاکى لەم هەفتەیەدا مووچەى مانگى پێنج دەنێرێت.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، ئەم هەفتەیەش وەزارەتی دارایی كوردستان وەك نیازپاكی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغداد دەنێرێت، لەگەڵ بەغداد رێککەوتوون رۆژانە هەرێمی کوردستان 280 هەزار بەرمیل بەرهەمبهێنێت لەو بڕە  رۆژانە 260 هەزار بەرمیل رادەستی بەغداد دەكات و 20 هەزار بەرمیلیشی بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاردەهێنێت.

سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان، ووتى، وەزارەتى دارایی عێراق ئەمڕۆ وردبینى بۆ لیستى مووچەى مانگى شەشى هەرێمى کوردستان دەستپێکردووە، ئەوانیش گەنجینەکانیان ئاگادارکردووەتەوە ئامادەکارى بۆ دابەشکردنى مووچە بکەن.

هاوكات، سەرچاوەیەکیش لە ئەپیكور ڕاگەیاند، دوێنێ تورکیایان ئاگادارکردووەتەوە بەمزووانە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لەڕێی سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوە و تەنها چاوەڕوانی رەزامەندی بەغداد دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار