پاسداران 188 فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان راده‌ستى هێزه ده‌ریاییه‌کان ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند 188 فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی دروستکراوی ناوخۆ راده‌ستی هێزه ده‌ریاییه‌کانی کراوه.
حسێن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له میانی راده‌ستکردنی فڕۆکه‌کان به هێزی ده‌ریایى وتی: "هێزه‌کانمان به فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان پڕچه‌ک ده‌که‌ین که توانای هه‌ڵگرتن و ته‌قاندنی مووشه‌کیان هه‌یه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "له زیادکردنی توانا سه‌ربازییه‌کان و قوڵایى ده‌ریاوانیمان له ئاوه‌کانی که‌نداو به‌رده‌وام ده‌بێن".
هاوکات، عه‌لی ره‌زا ته‌نگسیری فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایى سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند: "فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه ئێرانییه‌کان له ماوه‌کانی دواییدا فڕۆکه‌هه‌ڵگری ئه‌مریکی (USS Nimitz CVN-68) و ژماره‌یه‌ک که‌شتییان له کاتی تێپه‌ڕبوون به گه‌رووی هورمزدا به‌دیکردووه".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار