زانکۆی سلێمانی یەکەم رۆژی خوێندنی ساڵی نوێی دیاریکرد

5 ساڵ لەمەوپێش



زانکۆی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، رۆژی ٤ی مانگی داهاتوو یەکەم رۆژی خوێندنی ساڵی نوێ دەبێت بەشێوەی ئاوێتە ئەوەش بەھۆی مەیرسیەکانی بلاوونەوەی کرۆرۆنا.

سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پشتبەست بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بە ڕەچاوکردنی پەتای کۆرۆنا و پاراستنی تەندروستی خوێندکاران و دابینکردنی پێداویستی بەشە ناوخۆییەکان رۆژی دەستپێکردنەوەی دەوامی ساڵی نوێی راگەیاند.

 لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر شێوازی خوێندنی ئاوێتە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) کراوەتەوە و بڕیاریشدراوە، رۆژی یەکشەممە، رێککەوتی ٤ی ١٠ی ٢٠٢٠ یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن بێت بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس لە زانکۆکەیاندا.

لەبارەی چۆنێتی خوێندنی ئەمساڵی زانکۆی سلێمانییەوە هاتووە، کە بە شێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەبێت بۆ ماوەی شەش ھەفتە، پاشان دواتر بەپێی تایبەتمەندی وانە و کۆلێجەکان خوێندن بەشێوازی ئاوێتە بەردەوامی پێدەدرێت.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە، خوێندنی ساڵی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ لە کۆتایی مانگی شوباتی رابردوودا راگیرا و وابڕیارە خوێندنی ساڵی داهاتووی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم بەشێوەی ئاوێتە (هەم ناوپۆل و هەم ئەلیکترۆنی) بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار