ته‌ندروستى هه‌رێم: 955 که‌س تووشى کۆرۆنا بوون
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، زۆرترین ژماره‌ى پێوانه‌یى توشبوانى کۆرۆنا تۆمارکراوه، به‌شێوه‌یه‌ک له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردودا، 955 توشبوى نوێ تۆمارکراون و 19 توشبوى ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 374 توشبوش چاکبونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ى ئه‌یلولى 2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ئه‌مڕۆ له هه‌رێمى کوردستان زۆرترین ژماره‌ى پێوانه‌یى توشبوانى کۆرۆنا تۆمارکراوه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى رابردودا پێنج هه‌زارو 428 پشکنینى نوێ ئه‌نجامدراون و ده‌رئه‌نجام 955 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون، به‌مشێوه‌یه: 240 هه‌ولێر، 98 سلێمانی، 34 گه‌رمیان، 187 راپه‌ڕین، 370 دهۆک، 26 هه‌ڵه‌بجه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: