سلێمانى ژماره‌ى ئه‌و چاکبوانه‌ى کۆرۆنا که پلازمایان به‌خشیووه ئاشکراده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند:" تا ئێستا نزیکى هه‌زارو 600 چاکبوه‌وه‌ى کۆرۆنا پلازمایان به‌خشیووه‌و سوپاسیان ده‌که‌ین".
ئه‌مڕۆ 24ى ئه‌یلولى 2020، یاد نه‌قشبه‌ندى وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى "فه‌یسبووک" ڕایگه‌یاند" کۆى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى تا ئێستا پلازمایان وه‌رگرتووه له شارى سلێمانى وه‌ک چاره‌سه‌ر هه‌زارو 570 نه‌خۆشه".
پێشتر ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند:" هه‌ر چاکبوویه‌کى کۆرۆنا دواى 14 رۆژ له چاکبوونى ده‌توانێت بتڵێک خوێن ببه‌خشێت، ئه‌وانیش له‌و بتڵه خوێنه پلازماکه‌ى ده‌رده‌هێنن و بۆ سێ تووشبووى دیکه‌ى به‌کاردێنن".
به‌پێى دواین ئامارى ته‌ندروستى هه‌رێم تا ئێستا له شارى سلێمانى 15 هه‌زارو 261 که‌س تووشى په‌تاى کۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش نۆ هه‌زارو 795 تووشبوو چاکبوونه‌ته‌وه‌و په‌تاکه‌یان تێپه‌ڕاندووه، هاوکات 808 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، چوار هه‌زارو 658 هاوڵاتى له ژێر چاره‌سه‌رى پزیشکیدان.