چین قه‌ده‌غه‌ى گه‌شتکردنى هه‌ڵگرت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
چین قه‌ده‌غه‌ى گه‌شتکردنى له‌سه‌ر هاووڵاتییانى بیانیى هه‌ڵگرت که به مه‌به‌ستى رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ له ٢٨ى ئاداره‌وه له‌سه‌ر هاووڵاتییانى بیانى داسه‌پاندبوو.
ئه‌مڕۆ 24ى ئه‌یلولى 2020 وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و فه‌رمانگه‌ى کۆچ و کۆچبه‌رانى نیشتمانیى چین له راگه‌یه‌ندراوێکى هاوبه‌شدا ئاماژه‌یان به‌وه داوه که ئه‌وانه‌ى به‌بۆنه‌ى کار، په‌یوه‌ندیى که‌سى و ره‌وشى خێزانى ڤیزه و مۆڵه‌تى مانه‌وه‌یان پێ دراوه له ٢٨ى ئه‌یلووله‌وه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه چین.
هه‌روه‌ها تیشکیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ى که ئه‌وانه‌ى ماوه‌ى ڤیزه و مۆڵه‌تى مانه‌وه‌یان ته‌واو بووه، ده‌توانن سه‌رله‌نوێ فۆرمى داواکارى پڕبکه‌نه‌وه. ئه‌و هاووڵاتییه بیانییانه‌ى ده‌شگه‌ڕێنه‌وه چین، ماوه‌ى دوو هه‌فته که‌ره‌نتینه ده‌کرێن.