وڵاتێکى دیکه‌ى عه‌ره‌بى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایى ده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بۆیه‌که‌مجار له‌مێژووى هه‌ردوو وڵاته‌که‌دا ده‌سته‌ى هاوکارى ئیسرائیل-سودان له خه‌رتومى پایته‌ختى سودان راگه‌یه‌نرا و بڕیاره له‌داهاتویه‌کى نزیکدا شاندى باڵاى هه‌ردوولا له ئۆگه‌ندا کۆببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى ئه‌یلولى 2020، که‌ناڵى 24 NEWSى فه‌ڕه‌نسا له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌کى نزیک له سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل بڵاویکرده‌وه، له‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا سودان وه‌ک سێیه‌م وڵاتى عه‌ره‌بى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب ئاسایى ده‌کاته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌ئۆگه‌ندا له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح بورهان سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى راگوزه‌رى سیاسى سودان کۆده‌بێته‌وه.
هاوکات، سه‌رچاوه‌کانى هه‌واڵ بڵاویانکرده‌وه، سودان به‌خێرایى ده‌خوازێت په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایى بکاته‌وه، چونکه له جێبه‌جێکردنى ئه‌و هه‌نگاوه‌دا ئه‌مریکا به‌ڵێنى پێداوه خه‌رتوم له‌لیستى ئه‌و وڵاتانه ده‌ربکات که پشتیوانى تیرۆر ده‌که‌ن و سه‌رجه‌م سزاکانیش له‌سه‌ر سودان هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه.
13ى ئابى ئه‌مساڵ ئیماڕات وه‌ک یه‌که‌م وڵاتى عه‌ره‌بى له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل په‌یوه‌ندییه‌کانى ئاسایى کرده‌وه و دواتریش شانشینى به‌حره‌ین هاته ناو رێککه‌وتنه‌که.
