پێش ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى ده‌وام به‌رێوبه‌رى ئاماده‌ییه‌کان بایکوتیان راگه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوودا ژماره‌یه‌ک به‌رێوه‌به‌رى قه‌زاى که‌لار بایکوتى ده‌وامیان راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه26ى ئه‌یلولى 2020 رۆژێک پێشکردنه‌وه‌ى ده‌وامى پۆلى 12 سه‌رجه‌م به‌رێوبه‌رى ئاماده‌ییه‌کانى په‌روه‌رده‌ى کفرى بایکوتى ده‌وامیان راگه‌یاند.
به‌رێوه‌به‌رى ئاماده‌ییه‌کانى قه‌زاى کفرى له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا که‌وێنه‌یه‌کى ده‌ست (هاوڵاتى) که‌وتوه رایانگه‌یاند:"ئێمه وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رى ئاماده‌ییه‌کانى سنورى په‌روه‌رده‌ى کفرى بڕیارى بایکۆتى هۆڵه‌کانى خوێندن ده‌که‌ین. تا داواکارییه‌کانمان جێبه‌جێ ده‌کرێت".
داواکاریه‌کانى به‌رێوه‌به‌رانى ئاماده‌ییه‌کانى قه‌زاى کفرى بریتین له:-
١- پێدانى مووچه‌ى ته‌واو به‌بێ لێبڕین و ده‌ستکارى کردن هه‌موو ٣٠ ڕۆژ جارێک.
٢- خوێندنى ئه‌لیکترۆنى و ئۆنلاین ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه ، چونکه پێمان وایه سه‌رکه‌وتوو نابێت و نابێته به‌دیلى خوێندنى ناو پۆل و قوتابخانه و خوێندنگاکان.
٣- ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى داوا ڕه‌وه‌کانمان نه‌درێته‌وه ڕۆژى ٢٧ ى مانگ که‌یه‌که‌م ڕۆژى ده‌ستپێکى ساڵى نوێى خوێندنه ده‌یکه‌ین به‌سه‌ره‌تاى بایکۆت و ناڕه‌زایه‌تى ئێمه‌ش وه‌کو توێژیکى ماندوو هاوڕاى شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ده‌بین.
٤- مۆڵه‌ت ده‌ده‌ین به‌حکومه‌ت و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده تا به‌روارى ١٠-١٠-٢٠٢٠ بۆ جێبه‌جێکردنى داواکاریه‌کانمان ، ئه‌مه داواکارى ئێمه‌یه ، داواکارى مه‌ده‌نیانه و ئاشتییانه و له ئه‌گه‌رى وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ى حکومه‌ت بایکۆت به‌رده‌وام ده‌که‌ین له‌سه‌رجه‌م ئاماده‌ییه‌کانى سنورى په‌روه‌رده‌ى کفری.
بریاره سبه‌ینێ 27ى ئه‌یول ده‌رگاى قوتابخانه‌کان به‌روى قوتابیانى پۆلى 12دا بکرێته‌وه ، مامۆستایانیش رایده‌گه‌یه‌نن تا دابه‌شکردنى مووچه ئاسایى نه‌کرێته‌وه ناچنه‌وه ناو هۆله‌کاتنى خوێندن.
