رێکه‌وتنى ئیسرائیل و وڵاتانى عه‌ره‌بى هاوکارى دارایى فه‌ڵه‌ستین راده‌گرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى دارایى حکومه‌تى فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند که "رێکه‌وتنى وڵاتانى که‌نداو له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هاوکاریه داراییه‌کانى فه‌ڵه‌ستنى به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 85% که‌مکردووه‌ته‌وه".
عه‌ره‌بیه جه‌دید رایگه‌یاندووه به پێى داتاکانى وه‌زاره‌تى دارایى فه‌له‌ستین له مانگى سێى ئه‌مساڵ وڵاتانى که‌نداو هیچ هاوکاریه‌کى داراییان بۆ فه‌له‌ستین نه‌ناردوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که هاوکارى ده‌ره‌کى به رێژه‌ى 50% دابه‌زیوه، ئه‌وه‌ش واى کردووه داهاتى حکومه‌تى فه‌له‌ستین له رامه‌ڵا به رێژه‌ى 70% که‌م بکات.
به‌شێوه‌یه‌کى گشتى پشتیوانى دارایى بۆ حکومه‌تى فه‌له‌ستین له 500 ملیۆن دۆلار له ساڵى 2019 دابه‌زیوه بۆ 255 ملیۆن دۆلار و هاوکارى وڵاتانى عه‌ره‌بی به رێژه‌ى 85% که‌مى کردووه، له 267 ملیۆن دۆلاره‌وه بۆ 38 ملیۆن دۆلار.
ریاد ئه‌لمالیکى وه‌زیرى دارایى فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند:" راگرتنى هاوکاریه‌کانى وڵاتانى عه‌ره‌بى هاوکاته له‌گه‌ڵ ده‌ره‌نجامى کێشه ئابوریه‌کانى وڵاتان به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه، به‌هه‌مان شێوه هاوکاتیشه له‌گه‌ل پرۆسه‌ى ئاسایى کردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى وڵاتانى که‌نداو له‌گه‌ل ئیسرائیل به پشتیوانى ئه‌مریکا، که له‌لایه‌ن فه‌له‌ستینیه‌کانه‌وه به‌توندى ره‌تکرداوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها وه‌زیرى دارایى فه‌ڵه‌ستین راشیگه‌یاند:" ئێمه نازانین کامه‌یان هۆکارى سه‌ره‌کى بڕینى ئه‌و هاوکاریانه‌یه، به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌که‌ى هه‌مان شته بۆ فه‌له‌ستینیه‌کان".
