پێشینه‌ى خانوبه‌ره ده‌ستپێده‌کاته‌وه و ده‌گاته 50 ملیۆن دینار

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بانکى ڕافیده‌ینى عێراقى رایگه‌یاند که پێدانى پێشینه‌ى خانووبه‌ره به فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیان ده‌ستپێکردوه و ده‌توانن له سه‌رجه‌م پارێزگاکان سه‌ردانى لقى بانکه‌که بکه‌ن.
بانکى ڕافیده‌ین له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاشکرایکرد:"لقه‌کانى بانکه‌که‌مان له سه‌رجه‌م پارێزگاکان ڕاسپێردراون تاوه‌کو ئاسانکارى بکه‌ن و ڕێکاره‌کان ئاسان بکه‌ن بۆ هاووڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن پێشینه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ دروستکردنى خانوویان نوێکردنه‌وه‌و بنیاتنانه‌وه‌ى خانوو وه‌ربگرن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، قه‌رزه‌که که ده‌گاته 50 ملیۆن دینار بۆ دروست کردنى خانوو له‌سه‌ر پارچه زه‌وییه‌ک، به‌ڵام بۆ نوێکردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌ران بڕى 50 ملیۆن دیناره‌و بۆ هاووڵاتیان بڕه‌که‌ى 30 ملیۆن دیناره.
هاوکات، جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه که له‌ئێستادا سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى پارێزگاکانى عێراق ده‌توانن سه‌ردانى لقى بانکه‌کان بکه‌ن بۆ سوود وه‌رگرتن له پێشینه‌که.
