سبه‌ینێ مامۆستایانى ناڕازایى خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى ئه‌نجامده‌ده‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مامۆستایانى ناڕازایى سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى ئه‌نجامده‌ده‌ن‌و بڕیاریانداوه ساڵى نوێى خوێندن بایکۆت بکه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى ئه‌یلولى 2020 له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شارى سلێمانى، مامۆستا دڵشاد نوێنه‌رى مامۆستایانى ناڕازیى ئاشکرایکرد، سبه‌ینێ له‌شارى سلێمانى‌و له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاوا مامۆستایانى ناڕازیی‌و سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌کان خۆپیشاندانى ناڕه‌زایى به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هه‌ر سبه‌ینێ له(هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید، که‌لار، رانیه، کفرى، چه‌مچه‌ماڵ‌و سه‌یدسادق) له‌هه‌مانکاتى سلێمانى، خوپیشاندانى ناڕه‌زایى ئه‌نجامده‌درێت‌و بایکۆتى ساڵى نوێى خوێندن ده‌کرێت.
له‌په‌یامێکیشدا بۆ مامۆستایانى سنورى هه‌ولێرو دهۆک مامۆستا دڵشاد ڕایگه‌یاند، "داوا له‌مامۆستایانى دهۆک‌و سۆران‌و هه‌ولێر ده‌که‌ین سبه‌ینێ له‌سه‌ر شه‌قام کۆببنه‌وه بۆ داواکردنى داواکاریه‌کانیان‌و ئه‌و مامۆستا هاوڕێیانه‌یان که ئێستا له‌زیندانه‌کاندان".
هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که داواکاریى سه‌ره‌کیان موچه‌یه، "ئێمه سبه‌ینێ له‌په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاوا زه‌نگى نه‌چونه‌وه‌مان بۆ هۆڵه‌کانى خوێندن لێ ده‌ده‌ین‌و بایکۆتى پرۆسه‌ى خوێندنى ساڵى نوێ ده‌که‌ین".
