پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ستگیرکردنى بکوژى گه‌نجه‌که‌ى گه‌ڕه‌کى فه‌رمانبه‌رانى ڕاگه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ستگیرکردنى بکوژى گه‌نجه‌که‌ى گه‌ڕه‌کى فه‌رمانبه‌رانى شارى هه‌ولێرى ڕاگه‌یاند.
ڕائید هۆگر عه‌زیز وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر، له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:" دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو له گه‌ڕه‌کى فه‌رمانبه‌رانى شارى هه‌ولێر چه‌ند که‌سێک هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ماڵێک و ده‌ستڕێژى گوللـه‌یان لێکرن، له‌ئه‌نجامدا گه‌نجێک کوژا و دوو که‌سى دیکه‌ش بریندار بوون، دواى ده کاتژمێر له ئه‌نجامدانى تاوانه‌که توانیمان بکه‌رانى ئه‌م تاوانه ده‌ستگیر بکه‌ین.
هه‌روه‌ها وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر ئاشکراشى کرد: به‌هۆى ئه‌نجامدانى ڕووداوى ته‌قه‌کردن و کوشتنه‌که‌ى دوێنێوه چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیر کراون و ڕووبه‌ڕوى یاسا کراونه‌ته‌وه.
هاوکات دڵنیاییشیدا که هاوڵاتیان له‌سایه‌ى هێزه‌کانى پۆلیسه‌وه سه‌رو ماڵیان پارێزراو ده‌بێت.
شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كرده‌سه‌ر ماڵێك له گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانی شاری هه‌ولێر و دایانه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـلـه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژرا و دوو كه‌سیش برینداربوون.
برایه‌كی كوژراوه‌كه رایگه‌یاند كه "ئه‌و چه‌كدارانه مافیا بوون و هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر ماڵی براكه‌ی و ماڵه‌كه‌یان داوه‌ته‌به‌ر ده‌ستڕیژی گولـلـه".
وتیشی: "كاتێك ئه‌مان چوونه‌ته‌ده‌ره‌وه و پێیانوتوون ته‌قه‌مه‌كه‌ن، ژن و مناڵ له ژووره‌وه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان جنێویان زۆر داوه، براكه‌شم هاتووه‌ته ژووره‌وه و ده‌رگای له‌سه‌ر خۆی پێوه‌داوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه ئه‌و چه‌كدارانه برایه‌كیان كوشتووه و دووانی تریان بریندار كردووه و" ئه‌و كاره‌یان له‌سه‌ر كۆتر كردووه و ته‌نانه‌ت كۆترێكیشیان كوشتووه".
