ئومێد خۆشناو تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتیى دیموکراتى کوردستان راگه‌یاند، ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکه تووشى کۆرۆنا بووم و ئێستا دۆخى ته‌ندروستیى باشه.
په‌یامنێرى هاوڵاتى په‌یوه‌ندى به ئومێد خۆشناو ده‌کات، به‌ڵام که‌سێکى دیکه وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت:" ئومێد خۆشناو تووشى کۆرۆنا بووه".
هه‌روه‌ها ئومێد خۆشناو، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتیى دیموکراتى کوردستان به رووداوى راگه‌یاند:" پێنج رۆژه تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووم، که‌مێک پێش ئێستا له نه‌خۆشخانه گه‌ڕاومه‌ته‌وه و ئێستا دۆخى ته‌ندروستیم زۆر باشه و له ماڵه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرم".
پێشتر چه‌ند په‌رله‌مانتارێکى دیکه‌ى فراکسیۆنه جیاوازه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان تووشى کۆرۆنا بوون و دواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر ڤایرۆسه‌که‌یان تێپه‌ڕاند و چاکبوونه‌وه.
ئێستا ژماره‌ى تووشبووانى کۆرۆنا له هه‌ر چوار پارێزگاکه گه‌یشتووه‌ته 45 هه‌زار و 215 که‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 650 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 28 هه‌زار و 938 که‌سیش چاکبوونه‌ته‌وه.
