ئه‌مریکا سزاى نوێى به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، واشنتۆن سزاى نوێى به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه که کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تى و لایه‌ن ده‌گرێته‌وه، به تۆمه‌تى پێشێلکردنى مافه‌کانى مرۆڤ.
مایک پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، واشنتن سزا به‌سه‌ر چه‌ند که‌س و قه‌واره‌یه‌کى ئێرانی‌دا سه‌پاندووه به هۆى پێشێلکردنى مافه‌کانى مرۆڤ له وڵاته‌که‌دا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌مریکا ڕێگرى له‌وه ده‌کات ئێران توندوتیژییه‌کانى بۆ ناوچه‌که بگوازێته‌وه و هه‌ر کات پێویست بکات وه‌ڵامى ده‌ده‌ینه‌وه".
مایک پۆمپیۆ باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌و سزا نوێیانه ژماره‌یه‌ک به‌رپرس و قه‌واره‌ى دیکه له ئێران ده‌گرێته‌وه، له‌وانه‌ش ئه‌و دادوه‌ره‌ى بڕیارى له سێداره‌دانى دژى زۆرانباز "ناڤید ئه‌فکارى" ده‌رکردووه، سزاکانى سه‌ر سوپاى پاسدارانیش توندتر ده‌کرێته‌وه.
هاوکات ڕاشیگه‌یاند، ئه‌مریکا به بڕى 720 ملیۆن دۆلار هاوکارى و پاڵپشتى گه‌لى سوریا ده‌کات که به‌هۆى جه‌نگى ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌وه ئاواره‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات بوون.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه، هاوکارییه‌کان په‌نابه‌ره سورییه‌کان له که‌مپه‌کانى (عێراق و ئوردن و لوبنان و تورکیا) ده‌گرێته‌وه.
