مەلا بەختیار: گومانم هەیە حەمە ڕەش دەستی لە تیرۆرکردنی شەھید شاسوار ھەبووبێ

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی راوێژکاری یەکێتی داوای لێبوردن لە بنەمالەی شەھدێکی حزبەەی دەکات بەناوی (حەمەڕەش) کە کتێبەکەیدا باسی لە نامەیەکی پیشوو کردوە کە تێیدا ھاتوە ناوبراو دەستی ھەبووە لە تیرۆرکردنی شەھیدێکی یەکیتی بەناوی شاسوار دەکات.

مەلە بەختیار لە کتێبەکەیدا بە ناوی لە بری بیرەوەری دەقی نامەیەکی کۆنی بلاوکردۆتەوە کە تێیدا ھاتووە کە حەمەرەش دەستی ھەبووە لە تیرۆرکردنی سەرکردە دیارەکەی حزبەکەی، بەڵام مەلا بەختیار لە رونکردنەوەیەکدا دەڵێت ئەوکات گومانی ھەبووە لەو قسەیە.

رونکردنەەکەی مەلا بەختیار دوای وەلامی جەلال کەریم بریکاری پێشووی وەزیری ناوخۆو کادری دیاری یەکێتی ھات کە رەخەنی لە مەلا بەختیار گرتووە لەسەر ناوھێنانی حەمەرەش کە پێشمەرگەیەکی گەرمیانی یەکێتی بووە یەکێتی ساڵانە یادی دەکاتەوە وەکە یەکی لە سومبولەکانی شۆڕش.

جه‌لال كه‌ریم لەوەڵامەکیدا بۆ مەلا بەختیار سەبارەت بەناوھێنانی حەمەڕەش نوسیویەتی "لە کتێبەیدا، هێندە بەڕقەوە نوکی قەڵەمەکەی بەکار هێناوە، کەڕەنگە زۆر جار پەڕەکانی دڕاندبێت، هێندە برینەکانی قوڵ کردۆتەوە، کە بەڕوون و ئاشکرا دیارە نوسەر هەڵگری رق و کینەیەکی خەفەبووی لە مێژینەیەو ئەگەر بەم كتێبه‌ی رق و كینەکەی‌ هه‌ڵنه‌ڕشتایە، ناوبانگی لانی کەم هەر وەک خۆی دەمایەوە".

 

مەلا بەختیار لە رونکردنەەکەیدا باسی نامەیەكی دەستنوسی دەکات  لەوەڵامی نامەیەكی هاوڕێیانی  گروپەکەی بەناوی ئاڵای شۆڕش، دەڵیت کە لەنامەکەدا باسی حەمە رەش هاتووە، كە دەستی ھەبووە لە کوشتنی شاسوار و فەریدا.

مەلا بەختیار بەخیار دەڵێت "ئەوكاتە، لە زیندان بوم.. بەنامە پێم راگەیەندراوە كە روداوەكە، بەوشێوەیە بووە. منیش بەنامە وەڵامم داوەتەوە، دیارە وەكو هەواڵ بۆ من دڵتەزێن دەبێ‌، باشترین هاوڕێكانم لەسەر دەستی دۆستێكم بەغەدر شەهید بكرێن. بەڵام لە هەمان نامەدا، گومانم هەیە (حەمە رەش) كاری وای كردبێ‌".

ھەروەھا دەڵێت "گومانی تیا ناهێڵێ‌ كە من بەرەهایی باوەڕم بەو هەواڵە نەكردووە. دوای ئازادیشم، هەر تاقیبی روداوەكەم كردووە. بێگومان چیرۆكی جیاواز هەیە، بەڵام (شەهید حەمە رەش) لەو تاوانەدا نەبووە. پەرێزی كەسانی تر ئاسان نییە پاك بكرێتەوە. لەم بارەوە، نامەكە كە هی كاتی خۆیەتی و لەناو زینداندا نوسراوە، مناڵ و كەسوكاری شەهید حەمە رەشی ئازار داوە، حەقیشیانە. داوای لێبوردنیان لێدەكەم. بەڵام بەدڵنیاییەوە، ئەوەی ویژدانی هەبێ‌، دەزانێ‌ لەپێشەكی كتێبەكەی شەهید داو لە مەراسیمی دابەشكردنی كتێبەكەشدا (گەرمیانیەكی گڕگرتوو)، چیم لەسەر (حەمە رەش) وتووە، ئەوەی وتومە.. باوەڕی منە.. نەك چی لە نامەكەدا، لە دۆخێكی دژواردا، لە وەڵامی زانیاری دا كە بۆم نێردراوە، نوسیبێتم."

ھەروەھا دەڵێت "ئایە من لە كتێبەكەمدا، ویستومە، مێژووی یەكێتی ناشرین بكەم؟ ئایە تەنها رەخنەم لە ناشرینیەكانی مێژووی یەكێتی گرتووە؟ وا دیارە باش دیقەت لە تان و پۆی كتێبەكە نەدراوە. بۆ رەخنەش، ئاماژەم بە چەندین نوسین و بەڵگە كردووە، كە لە من زیاتر رەخنەیان لە رەفتارە نابەجێكانی سەردەمی شۆڕش گرتووە. بۆ نموونە، با بزانین سەركردەیەكی دوای ئەنفال چی وتووە:

"دوێنێ‌ ئەوكاتەی دەسەڵاتدار بووین، بەڵام نەبووبووین بەدەوڵەت كەچی بەهەموو شێوەیەك جوتیاران و هەژارانمان چەوساندۆتەوە جۆرەها فڕوفێڵمان لێكردوون، درۆمان لەگەڵ كردوون. بەقسەی لوس و زمانی درێژ قەل و مریشك و گیسك و بەرخمان پێ‌ سەر بڕیون، بەناهەق لە كارو كاسبیمان كردوون، سوكایەتیمان پێ‌ كردوون، چاومان بڕیبووە ناموسیان"

دەشلێت "ئەوە قسەی عەلی بچكۆلە رێك (30) ساڵ لەمەوبەر لەسەر رەفتارە خراپەكانی شۆڕش لە رۆژنامەی رەسمی "بەرەی كوردستانی" نوسیویەتی و لە لاپەڕە (320)ی كتێبەكەیدا (سەختە رێ‌ لە چەمی رێزانەوە تا ترۆپك) بڵاوكراوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار