خۆپیشاندانى مامۆستایان بۆ موچه به‌رده‌وامه‌و بایکۆتیان راگه‌یاند
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له دژى دواکه‌وتنى موچه و لێبڕینى موچه و خوێندنى ئۆنلاین له هه‌رێم خۆپیشاندانى مامۆستایانى ناڕازى و چین و توێژه جیاوازه‌کان له شارى سلێمانى به‌ڕێوه چوو.
په‌یامنێرمان له‌شارى سلێمانى راگه‌یاند که" ژماره‌یه‌ک له مامۆستایانى ناڕازى له شارى سلێمانى له به‌رده‌م بیناى په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاوا گردبونه‌وه و چه‌ند داواکارییه‌کان ئاڕاسته‌ى وه‌رزاره‌تى په‌روه‌ده و حکومه‌تى هه‌رێم کرد".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد " مامۆستایانى ناڕازى بڕیاره‌که‌ى حکومه‌تى بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى مووچه ره‌تده‌که‌نه‌وه داوا ده‌که‌ن به‌بێ لێبرین و هه‌موو 30 رۆژ جارێک موچه وه‌ربگرن".
مامۆستایانى ناڕازى دا‌واشیان کرد که سه‌رجه‌م چین و تویژه‌کان به‌شدارى له خۆپیشاندانه‌کان بکه‌ن و فشاره‌کانیان بۆ سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستپێکه‌نه‌وه.
هاوشێوه‌ى شارى سلێمانى له ئێستادا له شارى هه‌ڵه‌بجه و قه‌زایى کۆیه خۆپیشاندانى مامۆستایان ده‌ستیپێکردوه.
ئه‌مڕۆ 27ى ئه‌یلول یه‌که‌م زه‌نگى خوێندنى ئه‌مساڵ لێدرا و مامۆستایانیش جه‌ختده‌که‌نه‌وه که بایکۆت به‌رده‌وام ده‌بێت.
