مه‌سرور بارزانى زه‌نگى خوێندنى لێدا
وه‌زیرى په‌روه‌رده: 540 ملیۆن دینار بۆ پێداویستییه‌کان ته‌رخانکراوه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان زه‌نگى ده‌ستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندنى 2020-2021 ى لێدا.
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سوپاسى مامۆستایانى کوردستانى کرد که به‌رده‌وامن له خزمه‌تکردنى وڵاته‌که‌یان .
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"قوتابیانى خۆشه‌ویست داواتان لێده‌که‌م ھیچ که‌س و هیچ شتێک وڵاته‌که‌تان و مێژووه پێ سه‌ره‌وه‌رییه‌که‌تان له‌به‌رچاو ناشیرین نه‌کات، ئه‌رکى ئیوه‌یه پارێزه‌رى ده‌سکه‌وته‌کان بن".
هاوکات، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى دارایى به‌ڵام به پێى توانا به‌رده‌وام ده‌بن له جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌کان .
له ڕێوڕه‌سمى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى خوێندنى ساڵى نوێ، ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده، سوپاسى سه‌رۆکى حکومه‌تى کرد، که بڕى 540 ملیۆن دینارى وه‌ک بودجه بۆ پێداویستییه پزیشکییه‌کان وله‌به‌رچاوگرتنى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى له قوتابخانه‌کان ته‌رخان کردووه.
