"گۆڕینی سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنی گۆڕان بۆ رازیكردنی دڵى پارتی بێت هیچ نرخێکی نیه"
دابان محەمەد: ئایا دەبێ رێکخەری گشتی هەمو گۆڕان بە تەکەتول و گروپی خۆی بزانێ یا چەند کەسێک ؟!

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دابان محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان یاداشتێكی له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایەتی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند، گۆڕینی سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنی گۆڕان بۆ رازیكردنی دڵى پارتی بێت هیچ نرخێکی نیه.
دابان محەمەد، لەگەڵ شەش پەرلەمانتاری دیکەی فراکسیۆنەکەی لە زۆربەی پرسەکاندا هاوهەڵوێستن و بە گروپی حه‌وت ناسراون، له به‌شێكی یاداشته‌كه‌دا دەڵێت: "یه‌كه‌م وەک نوێنەرێکی خەڵکی کوردستان بە گشتی و نوێنەری گۆڕانخوازان بە تایبەتی دەبێ ئەو وێنەیە روونبکەمەوە کە دوور لە ویستی خۆمان لە میدیا درا بە پرۆسەی هەڵبژاردنم بە سەرۆکی فراکسیۆن و رێگریەکانی رێکخەری گشتی لەو روەوە.
دووەم: بۆ ئەمرۆ و سبەینێ و دەیان ساڵی تر، گرنگە روون بێ کێ بەرپرسانە و کێش نابەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵ ئەمانەتی گۆڕان کردوە".
دەقی یاداشتەکە:
سەبارەت بە سەرۆکایەتی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی
کوردستان.
ئامانج لە یاداشتکردنی ئەم دێڕانەی خوارەوە دو شتە؛
یەکەم: وەک نوێنەرێکی خەڵکی کوردستان بە گشتی و نوێنەری گۆڕانخوازان بە تایبەتی دەبێ ئەو وێنەیە رونبکەمەوە کە دور لە ویستی خۆمان لە میدیا درا بە پرۆسەی هەڵبژاردنم بە سەرۆکی فراکسێۆن و رێگریەکانی رێکخەری گشتی لەو روەوە. دووەم: بۆ ئەمرۆ و سبەی و دەیان ساڵی تر، گرنگە رون بێ کێ بەرپەسانە و کێش نابەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵ ئەمانەتی گۆڕان کردوە.
له ماوه‌ى ڕابردودا، بەهەر هۆکارێک كاك عه‌لى حه‌مه ساڵه‌ح ده‌ستى له سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان كێشایه‌وه، له رۆژی 30_8_2020 له كۆبونه‌وه‌یه‌كى فه‌رمیدا، به ئاماده‌بونى، به‌ڕێزان ڕێكخه‌رى گشتى، ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ئه‌ندامانى فراكسیۆنى گۆڕان، به‌ڕێز ڕێكخه‌رى گشتى بڕیاریدا، ڕۆژى 31_8_ 2020 كاتژمێر 11 هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
پێش وادەی هەڵبژاردنەکە ده‌ستێوه‌ردانى ئاشكرا و زه‌ق كرا، تۆمه‌ت به‌خشرایه‌وه دژى به‌شێك له فراكسیۆن! فشارى زۆر، به‌كارهێنانى ڕێگاى ناشه‌رعى و هه‌ڕه‌شه و ته‌نانه‌ت ئیمتیاز و به‌خشین، بەرامبەر ئەو بەرێزانەی کە پێیان وابو پشتیوانی بەندە دەکەن، هەمو ئەوانە كاریان له هاوڕێكانم نه‌كرد. کە زانرا لانیکەم ۷ دەنگی مسۆگەر هەیە کە بەندە، بە سەرۆکی فراکسێۆن هەلدەبژێرێ به‌بڕیارى به‌ڕێز ڕێكخه‌رى گشتى هه‌ڵبژاردن ڕاگیرا، له‌كاتێكدا سكرتێرى كاروبارى ژوره‌كان موكوڕبو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن، ژورى هه‌ڵبژاردنى گۆڕان ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا.
به‌ناچارى! به‌پێى ده‌ستورى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و په‌یڕه‌وى ناوخۆى فراكسیۆن، دواى 10 ڕۆژ له چاوه‌ڕوانى له ڕۆژی 7_9_2020 هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام درا، به‌نده و ئاشنا عه‌بدوڵا و جه‌لال محه‌مه‌د، به سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌رى فراكسیۆن هه‌ڵبژێردراین.
دۆخه‌كه ئاسایى بوه‌وه، زۆربه‌ى به‌رپرسان له په‌رله‌مان، حكومه‌ت و پارێزگا و ئیداره خۆجێیه‌كان، حزب و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كان پیرۆزییان لێكردین، له ئاستى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش، سكرتێرى جڤاتى نیشتمانى و وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، مێدیاى فه‌رمى گۆڕان و زۆرینه‌ى به‌رپرسان پیرۆزباییان كرد.
له ڕێگه‌ى پابه‌ند نه‌كردنى 5 له هاوڕێیانمان له فراكسیۆن، كێشه‌كەیان بردە ناوهۆڵى په‌رله‌مان و کۆبونەوەکانی، هه‌وڵى له‌تكردن و په‌رتكردنى فراكسیۆن درا، ((ئه‌و هاوڕێیانه‌ى ئه‌م هه‌وڵه‌یاندا ته‌ئكیدیان ده‌كرده‌وه ته‌نیا گوێ له ڕیكخهرى گشتى ده‌گرن، بەمانایەکی تر بە قسەی رێکخەری گشتی وادەکەن)).
له هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتى و دروستنهبونى ئاڵۆزى، هۆڵى په‌رله‌مانمان به‌جێ هێشت، بۆ ماوه‌ى سێ هه‌فته‌ش هه‌مان حاڵه‌ت چه‌ند باره بوه‌وه. به بێده‌نگى له چاوه‌ڕوانى چاره‌سه‌ردا بوین.
له‌سه‌ر داواى به‌ڕێزان ڕێكخه‌رى گشتى و ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن، بۆ چاره‌سه‌ر داواى هه‌ڵبژاردنێكى دیكه‌یان كرده‌وه، وه‌ك به‌ڕێز ڕێكخه‌رى گشتى وتى: ته‌نیا بۆ له‌حیمكردنه‌وه‌ى ئه‌و 5 هاوڕێیه‌مانه و پرۆسه‌یه‌كى ڕوكه‌ش و نهێنى ده‌بێت، له 21_9_2020 هه‌ڵبژاردن كرا، لەو نێوانەدا هەمو هەوڵیاندا دەنگێک لە پشتیوانانی ئێمە کەم بکەنەوە و کردیان، کاندیدی بەرامبەریشیان لە برایەکمەوە گۆڕی بۆ خوشکێکم بۆ ئەوەی دوایی مادەیەکی دەستوری گۆڕان بە نا دەستوری بەکار بهێنن، ئەوەشیان کرد.
ده‌نگدان 6 به 6 یه‌كسان، هه‌ر له‌وێدا پرۆسه‌كه‌مان به‌جێ هێشت، له دو نوسراوى فه‌رمیدا و پاڵپشت به ده‌قى ده‌ستورى و په‌یڕه‌وى، ده‌ره‌نجامه‌كانیمان ڕه‌تكرده‌وه.نەک لەبەر ئەوەی کە سەرۆکایەتی فراکسێۆنمان زۆر لا مەبەست بێت، بەڵکو، لەبەر ئەوەی کە بۆچی رێکخەری گشتیی فەرق لە نێوان دو پەرلەمانتاری حزبەکەیدا دەکا؟! ئایا مەسەلە دەستەگەرییە؟ ئایا مومکینە مامەڵە لەگەڵ گۆڕان وەک بزتنەوەیەکی سیاسیی بكرێ بەم نەفەسە؟! ئایا دەبێ رێکخەری گشتی هەمو گۆڕان بە تەکەتول و گروپی خۆی بزانێ یا چەند کەسێک ؟!
بۆ منیش و هاورێکانیشم لە فراکسێۆن ئەم مامەڵەیە ئێجگار نەشیاو و دورە لە فکر و بنەما بنچینەییەکانی گۆڕانی نەوشیروان مستەفا، مامەڵەیەکە دەتگەیەنێتە بنبەستی ئەوەی کاتێک هەڵسورا و یا وەزیر یا پەرلەمانتاری گۆڕان کێشەیەکی هەبێ دەبێ بیباتە لای رێکخەری گشتی ، ئەی ئەگەر رێکخەر خۆی کێشەبێت بیبات بۆ کوێ؟!
دەمەوێ بۆ دەنگدەرانم و گۆڕانخوازان جەخت لەوە بکەمەوە سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان، گرنگى و بایه‌خى تا ئه‌و جێگه‌یه هه‌یه، بتوانێت نوێنه‌رایه‌تى ڕاسته‌قینه‌ى خه‌ڵك بكات، به‌رگرى له‌و بنه‌مایانه بكات كه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى له‌سه‌ر دروست بوه، په‌رله‌مانتارانى ئازاد و ئازایانه بتوانن كارى په‌رله‌مانیان ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ڵسوڕاوان و ده‌نگده‌ران و هه‌وادارانى ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ش به شانازییه‌وه په‌نجه بۆ نوێنه‌ره‌كانیان درێژ بكه‌ن، لەوە بترازێ و بێتە سەر ئەوەی ببێتە پێگەیەکی حزبی دەست و دەم بەستراو، بۆ ڕازیکردنی دڵی پارتی بێت، هیچ نرخێکی نیە و ناشبێت.
