مه‌ترسى لێکه‌وته‌کانى هێرشى چه‌کدارى سه‌ر باڵوێزخانه‌کان تاوتوێکرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق، دۆخى ئه‌منیى گفتوگۆیان له‌باره‌ى مه‌ترسییه‌کانى داعش کرد و مه‌ترسى لێکه‌وته‌کانى هێرشى چه‌کدارى سه‌ر باڵوێزخانه‌کان تاوتوێکرا.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 27ى ئه‌یلولى 2020 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى، ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق کرد.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا دوایین پێشهاته‌کانى دۆخى ئه‌منیى عێراق، چالاکیى چه‌کداریى دژى باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تییه‌کانى وڵاتان له به‌غدا و مه‌ترسى و لێکه‌وته‌کانى، هه‌ڕه‌شه‌کان و جموجووڵى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان به‌تایبه‌تى له ناوچه‌کانى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوور و ئه‌رکى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له عێراق، تاوتوێ کران.
هاوکات، جه‌ختیان له پێویستى و کارکردن بۆ پاراستنى ئاسایشى باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تییه‌کانى وڵاتان له به‌غدا و گرنگیى هاوکارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و چالاکییه‌کانى داعش تا دڵنیابوونه‌وه له له‌ناوبردنى یه‌کجارییان، کرده‌وه.
