وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌باره‌ى موچه‌ى یه‌که‌کانى 70 و 80 بڕیارێکى ده‌رکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ى یاساى چاکسازى و رێکخستنه‌وه‌ى یه‌که‌ى ژمێریارى هاوبه‌شى سه‌ربازی، بڕیاردرا یه‌که‌ى هاوبه‌شى ژمێریارى 70 و 80 بخرێته‌سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و وردبینى و پێداچوونه‌وه به‌خزمه‌تى سه‌ربازى سه‌رجه‌م هێزه‌کانى سه‌ر به‌و یه‌کانه بکرێت.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى کوردستان له راگه‌یه‌نراوێکدا که وێنه‌یه‌کى بۆ "هاوڵاتى" نێردراوه ئاماژه به‌وه کراوه که له، رۆژى 21ى ئه‌یلولى 2020 پاڵپشت به جێبه‌جێکردنى مادده‌ى ده‌یه‌م له‌یاساى چاکسازى حکومه‌تى هه‌رێم، بۆ رێکخستنه‌وه‌ى یه‌ک یه‌که‌ى ژمێریارى هاوبه‌شى سه‌ربازی، به واژووى شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕیارى رێکخستنه‌وه‌ى یه‌که ژمیریاریه‌کانى یه‌که‌ى 70 و 80ى درا، هاوکات به‌پێى بڕیاره‌که یه‌که‌ى هاوبه‌شى ژمێریارى بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌کان خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه
هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که، هاوتاى هێزه هاوبه‌شه‌کانى سه‌ربه وه‌زاره‌ت، ته‌واوى مووچه‌و بودجه‌ى هه‌ردوو یه‌که‌کانى 70 و 80 له‌رێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى ژمێرکارى بودجه‌و به‌رنامه‌کان ( ژمێریارى سه‌ربازی) له‌ژێر ووردبینى فه‌رمانگه‌ى چاودێرى دارایى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌بێت به ئاماژه کردن به " مادده‌ى 3 ناو یاساى ژماره 19 ى ساڵى 2007ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه".
هاوکات، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رونیکردوه‌ته‌وه که به جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌که به‌پێى مادده 10ى یاساى چاکسازی، فه‌رمانگه‌ى چاودێرى دارایى به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ میلاکاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بودجه‌و ژمێرکارى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووری، له‌ژێر رۆشناییى فه‌رمانى وه‌زیرى پێشمه‌رگه ووردبینى و پێداچوونه‌وه به‌خزمه‌تى سه‌ربازى سه‌رجه‌م هێزه‌کانى سه‌ر به‌و یه‌کانه ده‌کرێت، هه‌روه‌ک دۆسیه‌ى که‌سى بۆ ته‌واوى هێزه‌کان به‌هه‌موو پێدوایستییه یاساییه‌کانه‌وه دروستده‌کرێت.
