به‌رهه‌م ساڵح و کازمى و حه‌لبوسى پشتیوانى ئه‌مریکا دووپاتده‌که‌نه‌وه
" هه‌ڵمه‌ته‌کانى کوشتن و رفاندنى چالاکوانان پێشێلکردنى سه‌روه‌رى عێراقه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌به‌غدا کۆبوونه‌وه و پرسى دۆخى ئه‌منی، به‌ئامانجگرتنى نوێنه‌رایه‌تییه دبلۆماسییه‌کان و هێزه بیانییه‌کان کردووه‌و پشتیوانى رێکه‌وتننامه‌ى ستراتیژى عێراق و ئه‌مریکان.
له‌و کۆبونه‌وه‌پیه‌دا که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 27ى ئه‌یلولى 2020 ئه‌نجامددرا هۆشداریاندا له خراپتربوونى دۆخى ئه‌منى به‌هۆى بوونى ژماره‌یه جوڵه‌ى سه‌ربازى هاوشێوه‌ى راگه‌یاندنى جه‌نگ له‌کاتێکدا عێراق جگه له جه‌نگى تیرۆر له هیچ جه‌نگێکى دیکه‌دا نیه.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، به‌ئاماده‌بوونى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران، محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مان و فائق زێدان سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا سه‌رۆکایه‌تییه‌کانى عێراق له‌باره‌ى دۆخى سیاسى و ئه‌منى و کاردانه‌وه مه‌ترسیداره‌کانى په‌یوه‌ست به دۆخى ئێستا گفتوگۆیانکردوه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکایه‌تییه‌کانى عێراق جه‌خت ده‌که‌نه‌وه که به‌ئامانجگرتنى بنکه مه‌ده‌نى و سه‌ربازییه‌کان، به‌رده‌وامى هه‌ڵمه‌ته‌کانى کوشتن و رفاندنى چالاکوانان پێشێلکردنى سه‌روه‌رى عێراقه وکاریگه‌رى له‌سه‌ر ناوبانگى وڵات ده‌بێت، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ى کارنامه‌ى په‌سه‌ندکراوى حکومه‌ته‌که که خواستى ئه‌وه‌ى هه‌یه شکۆى ده‌وڵه‌ت بپارێزێت و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت به‌ڕێوه‌به‌رێت.
باس له‌وه‌شکراوه، به‌رده‌وامى تێکچونى دۆخى ئه‌منی، کاریگه‌رى و زیان به ئابورى عێراق ده‌گه‌یه‌نێت و سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌یرانانه‌ش قوڵتر ده‌کاته‌وه که به‌هۆى کۆرۆنا و دابه‌زینى به‌هاى نه‌وته‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه، بۆیه جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه که عێراق له‌هیچ دۆخێکى جه‌نگدا نیه و ته‌نها جه‌نگى له‌گه‌ڵ "تیرۆردا" هه‌یه که وڵاتى وێرانکردوه‌و ئومێده‌وارن سه‌رجه‌م هێزه‌کان یه‌ک ده‌نگ بن له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسییه‌دا.
هاوکات، سه‌رۆکایه‌تییه‌کانى عێراق ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته‌ڕو، عێراق له‌قۆناغى جه‌نگدا نیه و نابێت هیچ لایه‌نێک هاوشێوه‌ى قۆناغى جه‌نگ مامه‌ڵه بکات، له‌هه‌مانکاتیشدا ده‌ستوه‌ردان له‌کاروبارى ناوخۆیى وڵات له‌لایه‌ن هه‌ر ده‌وڵه‌تێکه‌وه بێت ره‌تده‌که‌نه‌وه و هه‌روه‌ها کردنى عێراق به گۆڕه‌پانى یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى ململانێکانیش ره‌تده‌که‌ینه‌وه، بۆیه داوا له هێزه سیاسییه‌کان ده‌که‌ین پشتیوانى هه‌وڵه‌کانى حکومه‌ت بن بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى خاکى عێراق.
به‌شداربوانى کۆبوونه‌وه‌که پشتیوانى خۆیان بۆ هێشتنه‌وه‌ى چه‌ک له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ت ده‌ربڕیوه، بۆ ئه‌وه‌ى رێگربێت له دوباره‌بوونه‌وه‌ى هێرشکردنه سه‌ر نوێنه‌رایه‌تییه دبلۆماسییه‌کان که‌به‌گوێره‌ى بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه ئه‌رکى عێراقه ئه‌وان بپارێزێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش دووپاتکراوه‌ته‌وه که" پشتیوانى له‌به‌رده‌وامى هه‌نگاوه‌کانى گفتوگۆى ستراییژى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌که‌ین له‌بواره‌کانى ئابورى و سه‌ربازى و ئه‌منیدا، له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانى حکومه‌ت ده‌بین بۆ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت".
