که‌جه‌که: به‌رخۆدان له‌دژى هێرشه‌کانى سه‌ر هه‌ده‌په ئه‌رکى گه‌لانه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوسه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان- که‌جه‌که ڕایگه‌یاند، که"به‌رخۆدان و هه‌ڵوێست له‌دژى هێرشه‌کانى سه‌ر هه‌ده‌په ئه‌رکى هێزه دیموکراته‌کان و گه‌لانه".
هاوسه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى که‌جه‌که ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که ده‌سه‌ڵاتى فاشیستى ئاکه‌په و مه‌هه‌په به هێرشه‌کانى بۆ سه‌ر هه‌ده‌په هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌ر پێ بمێنێته‌وه.
ڕاگه‌یه‌نراوى هاوسه‌رۆکایه‌تى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى کۆما جڤاکێن کوردستان- که‌جه‌که:
“ده‌سه‌ڵاتى فاشیستى ئاکه‌په و مه‌هه‌په بۆ ته‌سفیه‌کردنى تێکۆشانى ئازادیى گه‌لى کورد له که‌سایه‌تى هه‌ده‌په-دا له‌دژى سیاسه‌تى دیموکراتیکى کورد و تورکیا هێرشێکى نوێى قڕکردنى سیاسى ده‌ستپێکردووه، پشتگیریى گه‌لى کوردى له ٦-٧-٨ى تشرینى یه‌که‌مى ٢٠١٤ له‌دژى داعش وه‌ک بیانوو ده‌هێنێته‌وه، له چالاکیه‌کانى پشتگیری‌کردن له به‌رخۆدانى کۆبانێ‌دا ئه‌ندامانى هه‌ده‌په کوژران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌ندامانى هه‌ده‌په دادگایى بکه‌ن، ده‌یانه‌وێت هێزى دژه فاشیزم له‌ناوببه‌ن و تۆڵه‌ى شکستى داعش بکه‌نه‌وه، ئاشکرا بووه که ده‌سه‌ڵاتى ئاکه‌په و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پشته‌وانى به‌هێزى داعشن.
پلانى چۆکپێدادان
ته‌یب ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵاتى ئاکه‌په له هاوینى ٢٠١٤ دا پلانى چۆکدادانیان ئاماده کرد، داعش‌یش هێرشه‌کانى له‌دژى کورد، باشور و ڕۆژئاواى کوردستان زیاد کرد، ئێستاش زۆر به ئاشکرایى ده‌بینرێت که ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئاکه‌په به شێوه‌یه‌کى هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ هێرشه‌کانى داعش پلانى چۆکپێدادانى ده‌ستپێکردووه، پلانى چۆکپێدادان له کۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ى له ٣١ى تشرینى ٢٠١٤ دا په‌سه‌ندکرا و هه‌نگاو به هه‌نگاو پراکتیزه‌کرا، هه‌ڵوه‌شاندن و وێنرانکردنى شاره کوردیه‌کان له چوارچێوه‌ى پلانى چۆکپێداداندا ئاماده‌کران، هێرشه‌کانى سه‌ر هه‌ده‌په و فشارى فاشیسته‌کان له‌سه‌ر گه‌لى کورد له چوارچێوه‌ى ئه‌و پلانه‌دا ئاماده‌کران، کۆمه‌ڵکوژیى ئامه‌د له ٥ى وحوزه‌یراندا، کۆمه‌ڵکوژیى سوروج له ٢٠ى ته‌موزدا و کۆمه‌ڵکوژیى گاراى ئه‌نقه‌ره له ١٠ تشرینى یه‌که‌مى ٢٠١٥ دا له لایه‌ن میتى ناو داعش ئه‌نجامدران، هاوپه‌یمانى فاشیستى ئاکه‌په و مه‌هه‌په له‌گه‌ڵ چه‌ته‌کانى هێرشیان کرده سه‌ر گه‌لان.
تاکه به‌رنامه‌یه‌کى ده‌سه‌ڵاتى ئاکه‌په و مه‌هه‌په هه‌یه، ئه‌وه‌ش دوژمنایه‌تیکردنى گه‌لى کورده، له‌به‌رئه‌وه‌ش زۆر پێویسته، که هێزه دیموکراته‌کان و هێزه سیاسیه‌کانى کورد په‌یوه‌ندیه‌کانیان فراوان و به‌هێز بکه‌ن، ئه‌گه‌ر نایانه‌وێت نۆره‌ى ئه‌وانیش بێت، پێویسته هه‌موو که‌سانى دژى فاشیزمى ئاکه‌په و مه‌هه‌په کۆتایى به ده‌سه‌ڵاتى فاشیست بهێنن، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته یه‌کێک له لاوازترین ده‌سه‌ڵاته‌کان له مێژووى تورکیادا، یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ى که له‌سه‌ر پێ ماوه‌ته‌وه به‌ته‌نها ئه‌وه‌یه که هێزه‌کانى دژه‌فاشیست ناتوانن له ده‌ورى یه‌کترى کۆببنه‌وه و تێ‌بکۆشن.
به هێرشه‌کان له‌سه‌ر پێ ده‌مێننه‌وه
دواى هێرشى قڕکه‌ر له‌سه‌ر هه‌ده‌په بۆ ئه‌وه‌ى لاوازى خۆیان بشارنه‌وه هێرش ده‌که‌نه‌وه، باشترین نمونه‌ش بۆ ئه‌وه هێرشى سه‌ر دایکانى شه‌ممه بوو، هێرشى قڕکه‌ر له‌سه‌ر هه‌ده‌په ئه‌نجامى ئه‌و لاوازیه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌رچه‌ند فشاریش بکه‌ن، هێزه دیموکراته‌کان، هه‌ده‌په و گه‌لى کورد له به‌رانبه‌ر فشاره‌کانى سه‌ریان دانانه‌وێنن، ژن و گه‌نجان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه سه‌رى خۆیان دانانه‌وێنن، له‌گه‌ڵ هێرشه‌کان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته فاشیسته هێشتاش لاوازه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌موو کاتێک ترس دروست ده‌که‌ن و هه‌وڵیانداوه ده‌سه‌ڵاتى خۆیان له‌سه‌ر پێ بهێڵنه‌وه، به ترس ناتوانن ترسه‌که‌یان له‌ناوببه‌ن، فشارى فاشیست له ناو وڵات‌دا و سیاسه‌تى شه‌ێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى به‌رته‌سک کردووه‌ته‌وه و تا به‌ر لێوارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه چووه.
فاشیم به تێکۆشانى گه‌لان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
نابێت که‌س داواى شتێک له‌م ده‌سه‌لاته بکات و متمانه‌ى پێ بکات، له‌دژى فاشیزم پێویسته به ته‌نها به‌رخۆدان هه‌بێت، ئه‌وه بۆ هاوپه‌یمانیه‌کى دژه فاشیست زۆر گرنگه، به به‌رخۆدان هێزى فاشیست ده‌شکێت، کاتێک فاشیزمى ئاکه‌په و مه‌هه‌په هه‌ڵبوه‌شێت، ڕێگا بۆ دیموکراسى ده‌کرێته‌وه، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ى که ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان و باخچه‌لى بڕۆن هیچ ناگۆڕێت، تێگه‌یشتنێکى هه‌ڵه‌یه، کاتێک ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، سیاسه‌ته‌کانیشى تێکده‌شکێن، له‌ناوچوونى ده‌سه‌ڵاتى ئاکه‌په و مه‌هه‌په ده‌بێته هه‌نگاوێکى شۆڕشگێرانه و دیموکراتی.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته فاشیسته لاوازه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌م له ناوخۆ و هه‌م له ده‌ره‌وه لاوازه، هه‌نگاوى ‘هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى فاشیزم و جێگیرکردنى دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى ده‌ستیپێکردووه، ئه‌م هه‌نگاوه نه‌ک ته‌نها بۆ گه‌لى کورد، به‌ڵکو بۆ گه‌لانى تورکیا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست هه‌نگاوى دیموکراسى و ئازادى ده‌بێت، سه‌ره‌تا ژن و گه‌نجان پێویسته گه‌لى کورد، هێزه دیموکراته‌کان و گه‌لانى تورکیا پێکه‌وه له‌دژى فاشیزم تێکۆشان فراوان بکه‌ن، فاشیزم به تێکۆشانى گه‌ل هه‌ڵده‌وه‌شێت، به ڕژانه ناو گۆڕه‌پان و شه‌قامه‌کانى ژن و گه‌نجان و گه‌ل هه‌ڵده‌وه‌شێت، پێویست ناکات که به ملیونان که‌س له ناوه‌ندێک به ته‌نها کۆببنه‌وه، هه‌ر که‌سێک ئه‌گه‌ر له گه‌ڕه‌که‌که‌ی، له کۆلانه‌که‌ى له‌دژى فاشیزم هه‌ستێته سه‌ر پێ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له ماوه‌یه‌کى که‌مدا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، فاشیزم وه‌ک قه‌سرى قاچاخ، شاتووى کاغه‌زین هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
فاشیزم هه‌وڵ ده‌دات گه‌لى کورد و هێزه دیموکراته‌کان له‌ناوببات، به‌م شێوه‌یه ده‌یه‌وێت درێژه به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ى بدات، له‌به‌رئه‌وه له‌به‌رانبه‌ر هێرشه‌کان پێویسته مرۆڤ هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه نه‌نێت، به پێچه‌وانه‌وه پێویسته تۆڕه‌ییه‌که گه‌وره بکرێت و تێکۆشان فراوان بکرێت.
‘وه‌ستانه‌وه له‌دژى هێرشه‌کانى سه‌ر هه‌ده‌په ئه‌رکى هه‌موو مرۆڤێکى دیموکرات و گه‌لانه’
پێویسته ژنانى کورد به ڕۆحى ئازاد ڕۆڵى پێشه‌نگایه‌تى ببینن که گه‌لى کورد و گه‌لانى تورکیا له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ستێننه سه‌رپێ، پێویسته گه‌نجانى کورد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنى فاشیزمم هه‌موو کۆڵان و گه‌ڕه‌ک و گۆڕه‌پانه‌کانیان بۆ گۆڕه‌پانى چالاکى بگۆڕن، له باکورى کوردستان و تورکیا به عه‌قڵیه‌ت و ڕۆحى سه‌رهه‌ڵدان به ده‌یان ساڵ به‌شدارى له تێکۆشان‌دا بکه‌ن.
هێرشه‌کانى دژى هه‌ده‌په ته‌نها له دژى گه‌لى کورد نین، ئه‌و هێرشانه له دژى لایه‌نه بڕواداره‌کان، که‌مینه‌کان و هیزه دیموکراته‌کانه که له ژێر چه‌ترى هه‌ده‌په‌دا کۆبوونه‌ته‌وه، بۆیه وه‌ستانه‌وه له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانى دژى هه‌ده‌په ئه‌رکى هه‌موو گه‌ل و هێزه دیموکراته‌کانه، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له دژى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته که به رێگاى به‌رده‌وامیدان به قڕکردنى سیاسی، هێزه دیموکراته‌کان ده‌خاته زیندانه‌وه، بانگ له گه‌لانى تورکیا ده‌که‌ین که به دروشمى ‘کاتى به‌رجه‌سته‌کردنى ئازادیه’ تێکۆشانیان گه‌وره بکه‌ن.
بانگه‌وازیه‌کیش ئاڕاسته‌ى ژنان و گه‌نجان و به گشتى گه‌لى کورد و هێزه دیموکراته‌کان به تایبه‌تى ده‌که‌ین که ڕووبه‌ڕووى فاشیزم ببنه‌وه و ده‌سه‌ڵاتى فاشیستى ئاکه‌په – مه‌هه‌په که له‌سه‌ر بنه‌ماى تۆقاندن بونیادنراوه، هه‌ڵبوه‌شیننه‌وه، کات، کاتى هه‌ڵوه‌شاندنى فاشیزمه، کاتى به‌دیهێنانى دیموکراسى و چه‌سپاندنى یه‌کسانیه”.
