ئه‌مه‌ریکا دوا هۆشدارى ده‌داته کازمى و به‌رهه‌م ساڵح

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا دواهۆشداری دایه حکومه‌تی عێراق تا هێرشه‌کان بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له به‌غدای پایته‌خت رابگرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 27ى ئه‌یلولى 2020، که‌ناڵی CNN بڵاویکرده‌وه که مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هۆشداری داوه له داخستنی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌که‌ی له به‌غدا گه‌ر "میلیشیاکانی سه‌ر به ئێران به‌رده‌وام بن له به ئامانجگرتنی".
که‌ناڵه‌که له زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی باڵای حکومه‌تی عێراقه‌وه رایگه‌یاند که هۆشدارییه‌که یه‌کشه‌ممه‌ی رابردوو له میانی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق بووه.
سه‌رچاوه‌که ده‌شڵێت: "پۆمپیۆ دواهۆشداری داوه‌ته حکومه‌تی عێراق تا رێوشوێنی جددی بگرێته‌به‌ر بۆ راگرتنی سه‌رجه‌م ده‌ستدرێژییه‌کان بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریکی له به‌غدا".
