بڵێسه جه‌بار فه‌رمان: بایکۆتى مامۆستا له ده‌وام قورسترین نامه‌یه بۆ حکومه‌ت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى عێراق داوایکردوه که نابێت مافى موچه‌خۆران به‌م شێوه‌یه پێشێل بکرێت، ده‌شڵێت، " بایکۆتى مامۆستا له ده‌وام قورسترین نامه‌یه بۆ حکومه‌ت، ده‌وڵه‌تدارى به‌م شێوه‌یه ناکرێت".
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له نوسینێکدا به‌ناونیشانى "موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به سیاسى کراوه" بڵاویکرده‌وه، و ده‌شڵێت:"رۆژى 26ى ئه‌م مانگه، بانگهێشتى وه‌زیرى دارایى عیراقمان کرد بۆ لیژنه‌ى به‌دواداچون و ستراتیژیه‌ت له‌په‌رله‌مانى عیراق، رونکرایه‌وه کێشه‌ى سیاسى ھه‌ڵپه‌سێردراو له نێوان حکومه‌تى ھه‌رێم و مه‌رکه‌زدا ھه‌یه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، له‌و کێشانه حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان بێکه‌م و کوڕى نیه و پشکى به‌رده‌که‌وێت له چاره‌سه‌رنه‌کردنى کێشه‌کان، حکومه‌تى فیدڕاڵیش بێ که‌موکوڕى نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت مافى موچه‌خۆران به‌م شێوه‌یه پێشێل بکرێت ئه‌وان باجه‌که‌ى بده‌ن.
هه‌روه‌ها بڵێسه جه‌بار فه‌رمان باسى له‌وه‌شکردوه، "ئاینده‌ى نه‌وه‌ى داھاتو له ده‌ست مامۆستایانه‌و مامۆستاش له‌خه‌مى به‌ده‌ستھێنانى نان و ژیانه، بایکۆتى مامۆستا له ده‌وام قورسترین نامه‌یه بۆ حکومه‌ت، ده‌وڵه‌تدارى به‌م شێوه‌یه ناکرێت".
دوێنێ یه‌کشه‌ممه زه‌نگى ساڵى نوێى خوێندن له هه‌رێمى کوردستان لێدرا، به‌ڵام به‌شێک له مامۆستایانى سلێمانی، گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه بایکۆتیان راگه‌یاند و خۆپیشاندانیان ده‌ستپێکرده‌وه.
مامۆستایان ناڕازى داواى پێدانى موچه به‌بێ لێ بڕین و پێدانى موچه 30 رۆژ جارێک به‌بێ دواکه‌وتن و پێدانى به‌رزه موچه به‌مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه ماوه‌ى دو مانگه حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به لێبڕینى 21% موچه دابه‌شده‌کات.
