بۆ مامۆستایانى زانکۆى سلێمانى 700 پارچه زه‌وى تاپۆکرا
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند:" ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى تاپۆکردنى 700 پارچه زه‌وى بۆ مامۆستایانى زانکۆى سلێمانى ده‌رکردووه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ى ئه‌یلولى 2020، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند که دواى هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانیان له هه‌موو قۆناغ و دۆخ و داخوازییه یاسایى و کارگێڕیى و ته‌کنیکییه‌کاندا، بۆ ته‌رخانکردن و تاپۆکردنى 700 پارچه زه‌وى بۆ مامۆستایانى زانکۆى سلێمانی، "به‌سوپاسه‌وه بۆ به‌ڕێزان سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکایه‌تیى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیرى شاره‌وانیى و ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و سه‌رۆکایه‌تى زانکۆى سلێمانى و سه‌رۆکایه‌تیى شاره‌وانیى سلێمانى و به‌ڕێوه‌به‌رێتیى گشتیى وه‌به‌رهێنانى سلێمانى و به‌ڕێوه‌به‌رێتیى ئامارى سلێمانى و به‌ڕێوه‌به‌رێتیى تۆمارى خانوبه‌ره‌ى سلێمانى و به‌شى پلان و به‌دواداچونى پارێزگاى سلێمانى و ده‌سته‌ى نوێنه‌رایه‌تیى مامۆستایانى زانکۆى سلێمانی، بڕیارى تاپۆکردنى زه‌وییه‌کان له‌لایه‌ن سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه درا".
پارێزگارى سلێمانى پیرۆزبایى له مامۆستایانى زانکۆى سلێمانى ده‌کات و ده‌ڵێت"" شاناز و ئاسوده‌ین که توانیمان داکۆکیکارێکى راستگۆ و دڵسۆزبین له‌م دۆسییه‌داو به هیممه‌تى هه‌موو لایه‌ک رێکاره‌کان ته‌واوبکه‌ین و بودجه‌ى جیاکردنه‌وه‌ى زه‌وییه‌کانیش وه‌ک پارێزگارى سلێمانى بگرینه ئه‌ستۆ".
