کچێکی فوئاد مەعسوم داوادەکات کورد خۆی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کازمی ئامادە بکات

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
شیرین فوئاد مەعسوم کچی فوئاد مەعسوم سەرکۆماری پێشووی عیراق داوادەکات کورد خۆی ئامادەبکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی "کازمییەکی بەهێز" لە بەغدا، چونکە پێیوایە کازمی بەرەو بەھیزبوون دەڕوات و میلیشیاکانیش بەرەو لاوازیی.
ئەم وتانەی شیرین فوئاد مەعسوم دوای ئەوەدێت کە بەغدا خۆی ئامدەکردوە بۆ روبەرووبونەوەی میلیشیاکانی سەر بەئێران بەھۆی ئەوەی ھێرش دەکەنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
شیرین وتی "ئەو سیناریۆیەی ئێستا لە عیراق دادەڕێژرێ، زیاتر بۆ لێدانی میلیشیاتە و بەهێزکردنی پێگەی کازمیە لە عیراق".
وتیشی "گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکی بۆ هەولێر کارێکی کاتییە و مانای بەهێزبوونی کورد لە عیراق ناگەیەنێت".
ھەروەھا وتی ”کورد دەبێت خۆ ئامادەبکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی کازمییەکی بەهێز لە بەغدا "

بابهتی پهیوهندیدار