بەرپرسێکی تازە خانەنشین بوو بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
سە‌ڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کە تازە خانەنشین بووە لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد، دوای ئەوەی خرایە ژیر ئامێری ھەناسەدانی دەستکردەوە.
سەرچاوەیەک لە ئیدارەی گەرمیانەوە بە ماڵپەڕی ھاوڵاتی راگەیاند کاتژمێرە سەرەتاکانی بەرەبەیانی 29ی ئەیلول سە‌ڵاح کوێخا لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی لەژیر ئامێری ھەناسەی دەستکردا کۆچی دوایی کرد.
سەلاح کویخا چوار ھەفتە لەمەوبەر خانەنشین بوو، ئەوەش دوای نۆ ساڵ مانەوەی لە پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیاندا.
دوای خانەنشین بوونیشی؛ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتی "پاش چەندین ساڵ لە ماندوبون و هەوڵی دڵسۆزانە و پێشکەشکردنی نمونەیەکی جوان لە بەرپرسیارێتی، کاک سە‌ڵاح کوێخا ماڵئاوایی لە پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان کرد".
ھەروەھا وتی "بەپێی ئەو ساڵانەی پێکەوە کارمان کردووە سە‌ڵاح کوێخا لەمەودواش لە هەر شوێنێک بێت بە هەمان دڵسۆزی جارانەوە و بە هەمان گیانی سەردەمی خەباتی پێشمەرگایەتی لە شاخ بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی کوردستان".
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به بڕیارێك له رۆژی 6/8/2006 ئیداره‌ی گه‌رمیانی پێكهێنا كه ناوەندەکەی له قه‌زای كه‌لار دانرا.
حكومه‌تی هه‌رێم له ساڵی 2008 بڕیاریدا ئیداره‌ی گه‌رمیان هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تری هه‌رێم مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و له‌و رووه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پارێزگار به خشراوه‌یه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه.
له‌ئێستادا، ئیداره‌ی گه‌رمیان پێكهاتووه له‌هه‌ریه‌كه له‌قه‌زاكانی(كه‌لار، كفری، به‌شێك له ناحیه‌كانی قه‌زای خانه‌قین).
سە‌ڵاح کوێخا لەکاتی رادەستکردنی پۆستی ئیدارەی گەرمیان بە جه‌لال نوری لە 2ی ئەیلولی 2020. کە ئێشتا بە وەکالەت لە پۆستەکەدایە.
