نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى به‌رگرى ئیتاڵیا کارى هاوبه‌شیان تاوتوێکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى ئیتاڵیا کۆبوویه‌وه‌و جه‌ختیان له گرنگى و پێویستیى به‌رده‌وامیى کارى هاوبه‌ش و ئه‌رکى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له عێراق کرده‌وه.
سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ى ئه‌یلول2020 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له لۆرێنزۆ گوێرینى، وه‌زیرى به‌رگریى ئیتالیا و شاندێکى یاوه‌رى کرد.
له کۆبوونه‌یه‌کدا دۆخى ئه‌منیى عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ى گرووپه چه‌کداره‌کان له نێرده دیپلۆماسییه‌کان و هێزه‌کانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له عێراق و هه‌ڕه‌شه و جموجووڵه‌کانى داعش تاوتوێ کرا.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگى و پێویستیى به‌رده‌وامیى کارى هاوبه‌ش و ئه‌رکى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له عێراق کرده‌وه تا دڵنیابوونه‌وه له له‌ناوچوونى یه‌کجاره‌کیى داعش. هاوڕا بوون که هێشتا عێراق و هه‌رێمى کوردستان پێویستیان به هاوکارى و پشتگیریى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه و له‌مباریه‌وه وه‌زیرى به‌رگریى ئیتالیا به‌رده‌وامیى پشتگیرى و هاوکاریى وڵاته‌که‌ى بۆ هه‌رێمى کوردستان دووپات کرده‌وه.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى کوردستانى بۆ ئیتالیا دووپات کرده‌وه که له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیدا هاوکاریى سه‌ربازى و مرۆیى پێشکه‌ش به هه‌رێمى کوردستان و عێراق کردووه، هه‌روه‌ها سوپاسى په‌رله‌مانى ئیتالیاى کرد که ڕه‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر به‌رده‌وامیى ئه‌رکى هێزه ئیتاڵییه‌کان له عێراق و هه‌رێمى کوردستان دا و سڵاوى بۆ یه‌که به‌یه‌که‌ى سه‌ربازانى ئیتالیا له هه‌رێمى کوردستان نارد.
هاوکات، نێچیرڤان بارزانى دووپاتى کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان به نیگه‌رانییه‌وه له پێشهاته ئه‌منییه‌کانى عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ى گرووپه چه‌کداره‌کان له نێرده دیپلۆماتییه‌کان ده‌ڕوانێت و وتى: “ئه‌رکى نێرده دیپلۆماتییه‌کان و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى عێراق گرنگ و پێویسته و بۆ هاوکارى و پشتگیرییه له عێراق و ده‌بێت سه‌لامه‌تى و ئاسایشیان بپارێزرێت، هه‌رێمى کوردستانیش هه‌موو پشتگیرییه‌ک له هه‌نگاو و ڕێکاره‌کانى سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڕێز مسته‌فا کازمى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌کان ده‌کات”.
دوایین پێشهاته‌کانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و سوودوه‌گرتن له ئه‌زموونى ئیتالیا له‌مباره‌یه‌وه و چه‌ند پرسێکى دیکه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوون که وه‌زیرى کاروبارى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوو.
